وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات.
كهمێك لهمهوبهر سایتى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٩/١٩) بە ژمارە (١٥٨٠٩) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوكردهوه.
له ههواڵى راگهیاندنى ڕێنماییهكهدا هاتووه: ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەرو شەفافیەتە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا و پێگەیاندنى کەسانى پسپۆر و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا وکەرتى گشتى و تایبەت و بەستنەوەى خوێندنى باڵا بە پێداویستی دامودەزگا حکومى و تایبەتەکان و بازارى کارى کوردستان و بەشدارى لە پێشنیازکردنى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە هەرێمى کوردستان.
بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەم (pdf) یاخود لێره بکە:
ڕێنمایى ژمارە (٣)ى ساڵى ٢٠٢٢ى ڕێنمایى خوێندنى باڵا دبلۆمى باڵا - ماستەر- دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان