سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ د.دلێر موسا ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەلاحەدین كۆچی دوایی كرد.
سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین هەواڵەكەی پشت راستكردۆتەوە و پرسەنامەیەكی راگەیەندووە بەبێ ئەوەی هۆكاری كۆچی دوایی بڵاوبمەنەوە، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی " پ.ی.د.دلێر موسا" ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەلاحەدین ڕادەگەیەنێنین
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەداخەوە ئەمڕۆ " پ.ی.د.دلێر موسا " ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە بە بەھەشتی خۆی شادی بکات.
دامەزاروەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی كەس و كاری و سەرجەم خوێندكاران و قوتابیانی كوردستان دەكات و هیواخوازین خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.