Liza.jpg

کاری بانکە حکومییەکان سنووردارە

Sep 15, 2022  |   بیروڕا 

* لیزا فەلەکەدین کاکەیی

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێری دارایی، میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان 5508 فەرمانبەرە، کە بەسەر 93 بانک دابەشبوونە.
بێگومان ئەم ژمارەیە زۆرە و بارگرانی دارایی بۆ سەر گەنجێنەی گشتی دروستکردووە، چونکە کاری بانکە حکومییەکان سنووردارە و تەنها لە دابەشکردنی مووچە و چەند کارێکی تر چڕبووەتەوە و ڕاپەراندنی ئەرکە ئیداری و داراییەکانیان پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە.
کاراکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لەڕێگەی بە ئەلیکترۆنیکردنەوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکان، بۆ ئەم مەبەستە وەکو یەکەم هەنگاو پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری پڕۆژە یاسایەک ئامادەبکات بێگومان بە ڕەچاوکردنی مەرج و ڕێکارە پێویستەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەردەچێت و دواتر ئاراستەی پەرلەمانی بکات.
* ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمان