Abdlstar.jpg

ئەرکی سەرۆکایەتی پەرلەمانە لەسەر ئەم بێڕێزی و یاساشکێنییە بێتە سەرخەت

Sep 15, 2022  |   بیروڕا 

* عەبدولستار مەجید

سەبارەت بەو بێڕێزی و یاساشکێنیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار لە مەرزی پەروێزخان ڕویداوە
یەکەم: پەرلەمانتار پارێزبەندی یاسایی هەیە و، بۆ هیچ هێزێکی سەربازیی و ئەمنی و لایەنێکی جێبەجێکردن نیە بیپشکنێت .
دووەم: بەپێی یاسا، دەسەڵاتی جێبەجێکردن ملکەچی چاودێریکردنە لەلایەن پەرلەمان و پەرلەمانتارانەوە، ئەوەی ئەو هێزە چەکدارە داوایانکردوە لە نوسراوی پەرلەمان و حکومەت و ... ئەم جۆرە قسانە، تەواو نایاسایی و بێحورمەتیکردنە بە شکۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و، قابیلی لێپێچینەوەیە .
سێهەم: ئەرکی سەرۆکایەتی پەرلەمانە لەسەر ئەم بێڕێزی و یاساشکێنییە بێتە سەرخەت و، ئیجرائاتی قانونی لەبەرامبەریان بگرێتەبەر، تا ڕیگە لە دووبارەبونەوەی ئەم حاڵەتە خەتەرناکە بگرێت .
چوارەم: دەروازە سنورییەکان مۆڵگەی گەندەڵکاران و، سەرچاوەی تاڵانی و گەندەڵیین و، ئەرکی پەرلەمانتارانە چاودێری ورد بکەن و، لێپرسینەوەش لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بکەن لەپێناو ڕاگرتنی ئەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە کە بۆتە لەکە بەسەر ناوبانگی هەرێم و بارگرانییش بۆ خەڵکەکەی !
* سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان