ali.jpg

هەولێر لە ژێر هەڕەشەدا.. بیر لە ١٨٠ مەتری مەکەنەوە

Sep 15, 2022  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 

هەولێر گیرۆدی چەندین گرفتی گەورەیە.. لەسەروی هەمووی..
شەقامی (١٢٠) مەتری جوانە و سودیشی زۆرە بۆ خەڵک… بەڵام دەزانی! تەنیا دوو پارچە زەوی سەر ئەم شەقامە لە دەیان پارچە زەوی؛ بەهاو قازانجی بۆ دوو دەستڕۆشتوو( بەناوی خۆیان نیە) چواردە هێندەی ئەو پارەیە لە ١٢٠ مەتری خەرجکرا..
پرۆژەی پاڤیلۆن ٦٨٠ دۆنم! بەرامبەر فڕۆکەخانە قازانجی (یەک ملیارو ٦١٦ ملیۆن دۆلارە). زانیارییە بەردەستەکان پێمان دەڵێن: لەدوادەرخستەی ئەم پڕۆژەیە (٧١ بیری ئیرتیـوازی) لێدەدرێت!
پرۆژەی Erbil hills، پشتی ماڵی سەرۆکی هەرێم هەتاوەکو ڕێگای بەحرکە.. زیاتر لە ١٣ ملیۆن مەترەو بەهاکەی نزیکەی (شەش ملیار دۆلارە)…
کەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر هەولێر! جگە لە باخ( مەزرعە)، پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، گەورەترین مەترسیە بۆ هەولێر( ١٢٢٣ ) بیر لە نێو پرۆژەکانی نیشتەجێبون لێدراون و قوڵی بیریان گەیاندوەتە نزیکەی ٧٠٠ مەتر.. زیاتر لە (٥٠ هەزار) یەکەی دیکەی نیشتەجێبون بەڕێوەیە چەند ساڵێکی دیکە نەمانی ئاوی ژێر زەوی گەورەترین گرفت و مەترسیە لەسەر هەولێر..… بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر سەرچاوەی ئاویان بیرە..
کێشەی نەبوونی ئاوەڕۆ، مەترسی لافاو… دوو مەترسی گەورەن لەسەر هەولێر. پێویستی بە چارەسەرە.. چەندین گەڕەک و کۆمەڵگای هەولێر پێوستی بە خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەڕۆیە.
تەنانەت ئەو (٣٥ملیار دینارەی) سەرۆکی حکومەت تەرخانی کرد بۆ مەترسییەکانی لافاو ھەر ھەمووی لە "زۆنی زێڕ" و باکوری ھەولێر خەرجکرا.
چەندین ڕێگای سەرەکی کە دەبەسترێتەوە بە هەولێرەوە پێویستی بە شەقامی دوو سایدەو ئێستا زۆر خراپە… لەوانە شەقلاوە-چۆمان، هەولێر -کۆیە، هەولێر - سماقوڵی.
هێشتا بەشی هەرە زۆری ١٥٠ مەتری کاری تێدا نەکراوە تاوکو بیکەن بەتاوەرو هێندەی دیکە گرفتی ئاو دروست بکات…. باسی شەقامی (١٨٠ مەتر) ی دەکرێت!..
بۆیە نابێت بیر لە شەقام بکرێتەوە بۆ تاوەرو پرۆژەی نیشتەجێبون.. بەبێ پلان…