عەلی حەمە ساڵح دابان محەمەد
بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە چەند دەڵاڵێکی پەروەردەیی کار بۆ دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم دەکەن، لە بەرانبەر دەرکردنی ڕێنمایی لەبەرژەوەندی قوتابخانە ناحکومییەکان و زیادکردنی بارگرانی دارایی لەسەر بەخێوکارانی قوتابیانی ناحکومی.
زانیارییەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
١- پارەی خوێندن لە جلوبەرگ و مەنهەج و خواردن جیابکرێتەوە و بڕی ٢٢٠٠٠٠٠ دوو ملیۆن و دووسەد هەزاری بۆ دانرێت.
٢- جل و بەرگ و مەنهەج بڕی ٢٠٠ هەزار دینار بە ئیجباری لە بەخێوکار وەرگیرێت .
٣- خواردن بڕی ٥٠٠ هەزار دینار لە بەخێوکار وەرگیرێت.
بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێنمایدا ئەو سێ خاڵەی ئاماژەی پێکرا. وەزیر سەپاندویەتی و لە ڕێنماییەکاندا بەمجۆرەیە :
١- بڕی پارەی خوێندنی ناحکومی نابێت لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت و قوتابخانەکان سەرپشکت لە کێبڕکێی کەمکردنی نرخ.
٢- هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مەنهەج لە بەخێوکاران وەرناگیرێت.
٣- جلوبەرگ یەک پۆشییە لە دەرەوەی قوتابخانە دەکڕدرێت و بە پێی پێویستی قوتابیەکە.
٤- خواردنی بەیانیان و نیوەڕوان ئیختیارییە و نابێت بڕەکەی بۆ هەر ڕۆژێک لە ٣ هەزار دینار تێپەڕێت.
بەڵام دەڵاڵەکانی وەزیر کارئاسانیان بۆ قوتابخانەکان کردوە و ڕێنماییەکان لەبەرژەوەندییان گۆڕاوە، لەبەرانبەر وەرگرتنی بەرتیلێکی خەیاڵی بۆ ئەم باندە تاوانکارە، کە مەزەندە دەکرێت بۆ هەر ساڵێک زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بێت.