kawe.jpg

سوتاندنی ماتۆڕسکیلەکان زەنگی پێشوەختەیە

Sep 11, 2022  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

ناڕەزای هاوڵاتیان بەجۆرێک پەنگی خواردوە تا دێت لەتەقینەوە نزیک دەبێتەوە.
سوتاندنی ماتۆڕسکیلەکان لەلایەن گەنجێکی هەولێرەوە دەربڕی ئەوەیە کەئەم دۆخە لەقەبول کردن دەرچوەو چیتر هاوڵاتیان بەرگەی ئەو هەموو زوڵم وستەم ونادادیەی ئەم دەسەڵاتە ناگرن.
ئێوە هەرخۆتان بەنایاسای بەبێ گومرگ ماتۆڕسکیلەکان داخلی هەرێم دەکەن وبەگەنجی کەم دەرامەت دەیفرۆشن ، دواتریش دەستی بەسەردادەگرن، ئەمە چ حوکمڕانیەکە!!؟؟
ئەگەر بڕیارە یاسا جێبەجێ بکرێت پێویستە پێش هەموو کەس ئێوە ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە چونکە سەرزەوی وژێرزەوی ئەم وڵاتەتان دزی وتاڵانتان کرد.
بۆیە هەرچەند بە زەبری هێز ستەم لەخەڵک بکەن ناتوانن تا سەر ناڕەزایی هاوڵاتیان کپ بکەن ،
دڵنیابن ڕۆژێک دێت لافاوی توڕەی خەک ئەوەندە بەهێز دەبێت هەموتان ڕادەماڵێت ودەتانخاتە زبڵدانی مێژوو .