هه‌ورامان قانع
به‌شی دووه‌م
به‌ڕێز كاك ئالان حه‌مه سه‌عید، با ئه‌م زانیارییه بخه‌مه به‌رده‌ستی به‌ڕێزت، بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی زیاترت هه‌بێت و بزانیت ئه‌و لیژنه باڵایه تا چه‌ند كه‌مته‌رخه‌م بووه. ئه‌گه‌ر هه‌مو وشه و ڕسته‌كانی ئه‌م كتێبه‌ی زانست به فۆنتی چوارده بنووسین، ئه‌وا هه‌ر هه‌موی له سێ بۆ چوار لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ی فۆڕ، جێگای ده‌بێته‌وه. باشه مه‌عقوله له چوار لاپه‌ڕه‌ی له‌و شێوه‌یه، ئه‌و هه‌مو هه‌ڵه‌یه هه‌بێت؟ ئاخر چوار لاپه‌ڕه بۆ لیژنه‌یه‌كی باڵای شه‌ش كه‌سی كه ناویان له‌سه‌ر كتێبه‌كه نووسراوه، چییه تا نه‌توانن به پوختی و بێ هه‌ڵه بینووسنه‌وه؟ هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه، بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه، كه‌متر له لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌چی له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌شدا نه‌یانتوانیوه، ئه‌ركه‌كه‌یان وه‌ك پێویست جێبه‌جێ بكه‌ن، لای من ئه‌مه یه‌ك مانای هه‌یه، ئه‌ویش نه‌بوونی دڵسۆزی و بوونی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌شاره‌زایی ده‌گه‌یه‌نێت.
له لاپه‌ڕه 60 نووسراوه (به هێلێك) هه‌ڵه‌یه و به هێڵێك ڕاسته.
له لاپه‌ڕه 61 نووسراوه (هه‌ر یه‌ك له‌م گیانه‌وه‌رانه بگه‌یه‌نه به بێچوه‌كه‌ی) له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ئه‌م وێنه‌یه به هه‌ڵه دانراوه، چونكه كاتێ ده‌ته‌وێت كه‌روێشكه‌كه بگه‌یه‌نیت به بێچووه‌كه‌ی، ڕێگاكه‌ی گیراوه و ده‌گه‌یته سه‌ر بێچووی كیسه‌ڵه‌كه. به هه‌مان شێوه كاتێ ده‌ته‌وێت كیسه‌ڵه‌كه بگه‌یه‌نیت به بێچووه‌كه‌ی، ڕێگاكه‌ی گیراوه و ده‌گه‌یته سه‌ر بێچووی كه‌روێشكه‌كه.