هه‌ورامان قانع
به‌شی یه‌كه‌م
لای من، زۆر ناخۆشه مامۆستا یان به‌ڕێوه‌به‌ر یا سه‌رپه‌رشتیار یا ڕاوێژكاری په‌روه‌رده بیت، به‌ڵام له قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێك، چه‌واشه‌كار و ناڕاستگۆ بیت و شته‌كان به‌لاڕێدا به‌ریت، بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی و خه‌تایه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانت، له‌خۆتی دوورخه‌یته‌وه و نه‌چیته ژێرباری. جا مرۆڤ ئه‌گه‌ر له سلكی په‌روه‌رده‌دا كار بكات و حساب بۆ ویژدان و مۆراڵی خۆی نه‌كات، ئه‌وا هه‌مو سنورێكی چه‌واشه‌كاری ده‌به‌زێنێت و زۆر له سیاسییه‌كان ناشرینتر ده‌بێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له لیژنه‌ی زانسته‌كان، لێره‌وه له‌وێ و به‌دزییه‌وه، قسه به من ده‌ڵێن و تۆمه‌تم بۆ دروست ده‌كه‌ن. له‌وانه ده‌ڵێن ئه‌م مامۆستایه خۆی به چی ده‌زانێت تاكو به ته‌نها نوسخه‌یه‌ك له كتێبه‌كه بده‌ین به‌و. ئه‌م مامۆستا هه‌ورامانه هیچ دڵسۆزی په‌روه‌رده نییه، ئه‌و ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده بڕوخێنێت و نووسینه‌كانی ئامانجی سیاسی له پشته و ده‌یان قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی له‌م جۆره. جارێ په‌روه‌رده به من ناڕوخێت، ئاخر من له 2008وه، هاوار ده‌كه‌م كتێبی زانستی قۆناغی 1 بۆ 6 بنه‌ڕه‌تی، پڕه له هه‌ڵه، هیچ وه‌زیر و به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده، به‌ده‌م هاواره‌كه‌ی منه‌وه نه‌هاتووه و په‌روه‌رده‌شم نه‌ڕوخاندووه. پاشان من ئه‌گه‌ر دڵسۆزی په‌روه‌رده نه‌بم، ده‌ڵێم كتێبێكی 190 لاپه‌ره‌یم بده‌نێ، تا بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ریدا بچمه‌وه!! ئاخر ئه‌وه چ ئامانجێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه؟ من كه هه‌ڵه‌ی زۆر و بێ‌شومار له كتێبه‌كانی زانست‌دا ده‌بینم، دڵم ژان ده‌كات و زۆرم پێناخۆشه. بۆچی؟ چونكه من له پۆلدا ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێمه‌وه و ڕۆژانه به‌رچاوم ده‌كه‌ون، ئه‌مه له‌لایه‌ك. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه، هێنده زه‌ق و زۆپ و دیارن، ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز به وردی به‌سه‌ریدا بچیته‌وه، ده‌بینرێن و پێش چاپكردنی كتێبه‌كه، ده‌كرێت چاكبكرێنه‌وه.
له ڕاستیدا من خۆم به هیچ نازانم و ته‌نها مامۆستایه‌كم و خه‌مێكی په‌روه‌رده‌یم هه‌یه كه خۆی له چاكردنی كتێبه‌كانی زانست بۆ هه‌مواندا ده‌بینێته‌وه. چونكه من ساڵانێكه ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێمه‌وه و له پۆلدا هه‌ر پێم ده‌كرێت زاراوه و ڕسته و زانیاری هه‌ڵه بۆ قوتابییه‌كانم ڕاستبكه‌مه‌وه. من به هه‌مو ئه‌وانه ده‌ڵێم كه پرته و بۆڵه‌یانە: ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی زانستی پۆلی یه‌كدا بچومایه‌ته‌وه، لانی كه‌م نه‌مده‌هێشت ئه‌م هه‌ڵانه بكه‌ونه ناو كتێبه‌كه‌وه:
هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ڕێنووس
له لاپه‌ڕه 3 نووسراوه: (ولاتێك) هه‌ڵه‌یه و وڵاتێك ڕاسته.
هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه نووسراوه (وێنه زیاتر) هه‌ڵه‌یه و وێنه‌ی زیاتر ڕاسته.
له لاپه‌ڕه 4 نووسراوه (زینده‌وه‌ران پێداویستییه‌كانیان) هه‌ڵه‌یه و زینده‌وه‌ران و پێداویستییه‌كانیان ڕاسته.
هه‌ر له‌و لاپه‌ڕیه نووسراوه (پیویستییه‌كانی) هه‌ڵه‌یه و پێویستییه‌كانی ڕاسته.
له لاپه‌ڕه 7 نووسراوه (مرۆڤ به پێنج هه‌سته‌كانی ده‌توانێت شته‌كانی ده‌وروبه‌ری پێ جیابكاته‌وه) ڕسته‌یه‌كی زۆر سه‌قه‌ته و ئاوا جوانتربوو: مرۆڤ به پێنج هه‌سته‌كه‌ی، ده‌توانێت شته‌كانی ده‌وروبه‌ری جیابكاته‌وه.
له لاپه‌ڕه 8 نووسراوه (تامیشده‌كه‌م) هه‌ڵه‌یه و تامیشی ده‌كه‌م ڕاسته.
له لاپه‌ڕه 9 نووسراوه (هه‌سته‌كانمان زانیاریمان له‌و شتانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رمانن پێده‌ده‌ن) ئاوا جوانتربوو: هه‌سته‌كانمان زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه پێده‌ده‌ن كه له ده‌وروبه‌رماندان.
له لاپه‌ڕه 13نووسراوه (ئه‌وه‌ی بۆنی خۆشه به هێڵ به بازنه شینه‌كه بگه‌یه‌نه، ئه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشه به هێڵ به بازنه پرته‌قاڵیه‌كه بگه‌ینه) ئاوا جوانتربوو: ئه‌وه‌ی بۆنی خۆشه، به هێڵێك بیگه‌ینه به بازنه شینه‌كه. ئه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشه، به‌هێڵێك بیگه‌یه‌نه به بازنه پرته‌قاڵییه‌كه.
له لاپه‌ڕه 20 نووسراوه (ئه‌و چوارگۆشه‌یه‌ی كه له‌م وێنانه ڕاستن ڕه‌نگیان بكه)، ئاوا جوانتربوو: ڕه‌نگی ئه‌و چوارگۆشه‌یه بكه كه له ژێر وێنه‌كه‌دایه و وه‌ڵامه ڕاسته‌كه‌یه. یان له‌ژێر وێنه‌كان، كام چوارگۆشه‌یه وه‌ڵامه ڕاسته‌كه‌یه، ڕه‌نگی بكه.
له لاپه‌ڕه 31 نووسراوه(له‌م وێنه‌یه) هه‌ڵه‌یه و له‌م وێنه‌یه‌دا ڕاسته.
له لاپه‌ڕه 37 نووسراوه (به هێڵێك شته زیندووه‌كه به‌و وشانه ده‌گه‌یه‌نم كه بۆی ده‌گونجێت) له لاپه‌ڕه‌كه‌دا وێنه‌ی دوو ورچ هه‌یه، یه‌كێكیان ورچێكی زیندووه و ئه‌وی دیكه‌یان ورچێكی ده‌ستكرده-واته له‌عابه‌یه. لێره‌وه ئاوا جوانتربوو: به هێڵێك ورچه زیندووه‌كه یان ئاژه‌ڵه زیندووه‌كه... پێویست ناكات ئه‌وه‌نده وشه‌ی (شت) به‌كاربێت، له زۆر شوێندا ده‌بێت ناوی ئاژه‌ڵه‌كان بنووسرێن نه‌ك شته‌كان.
له لاپه‌ڕه 39 نووسراوه (وه نیشانه‌ی) ئه‌و (وه)یه زیاده‌یه و به‌كارهێنانی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه.
له لاپه‌ڕه 43 نووسراوه (له ڕووی هه‌وا: گیانه‌وه‌ره وشكاوه‌كییه‌كان هه‌وای ده‌وروبه‌ر وه‌رده‌گرن به‌هۆی سییه‌كان و گیانه‌وه‌ره ئاویه‌كان وه‌ك: ماسی هه‌وای ناو ئاو به‌هۆی ڕیشوه‌كانی وه‌رده‌گرێت). لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی زانستی هه‌یه، كه ده‌ڵێیت گیانه‌وه‌ره وشكاوه‌كییه‌كان هه‌وای ده‌وروبه‌ر به‌هۆی سییه‌كان وه‌رده‌گرن، جۆرێك له هه‌ڵه‌ی زانستی تێدایه، چونكه گیانه‌وه‌ره وشكاوه‌كییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ژیانیاندا له ناو ئاودان و به ڕیشوه‌كانییان هه‌ناسه ده‌ده‌ن و جارێ سییه‌كانیان بۆ دروست نه‌بووه، وه‌ك سه‌ره‌مێكوته‌كان. ئه‌م هه‌ڵه‌یه چۆن دروست بووه؟ ئه‌م هه‌ڵه‌یه له‌وێوه دروست بووه كه لیژنه‌كه جیاوازییان نه‌كردووه له نێوان گیانه‌وه‌ره وشكاوه‌كییه‌كان و گیانه‌وه‌رانی سه‌ر وشكایی. ئه‌وه دوو جۆری جیاوازی گیانه‌وه‌رانن و نابێت تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكرێن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕسته‌كه به كوردییه‌كی سه‌قه‌ت داڕێژراوه. هه‌ر بۆیه ده‌بوا ئاوا بنووسرایه: گیانه‌وه‌رانی سه‌ر وشكایی، به‌هۆی سییه‌كانیانه‌وه هه‌وای ده‌وروبه‌ریان وه‌رده‌گرن. به‌ڵام گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كان، وه‌ك ماسی، به‌هۆی ڕیشووه‌كانییه‌وه هه‌وای تواوه‌ی ناو ئاو وه‌رده‌گرێت. جگه له‌وه، له‌و پێنج دێڕه‌دا هیچ ڕه‌چاوی خاڵبه‌ندی نه‌كراوه.
له لاپه‌ڕه 49 نووسراوه(جگه له هه‌وا پێداویستی ئه‌مانه به‌یه‌كتر بگه‌ینه:) ئه‌م وێنه‌یه دانراوه:
كه له وێنه‌كه وه‌رد ده‌بیته‌وه، پرسیاره‌كه هه‌ڵه‌یه، چونكه شتیك نییه ناوی پێداویستی ئه‌مانه بێت و بیگه‌یه‌نی به‌یه‌ك. ئاخر گه‌یاندنی وشه‌ی ئاو به په‌رداخه ئاوه‌كه و وشه‌ی خۆراك به میوه‌كه و شوێنی مانه‌وه به هێلانه‌كه، چ په‌یوه‌ندی به پێداویستییه‌وه هه‌یه!! زۆر به ئاسانی ده‌كرا ئاوا بنووسرایه: وشه‌كان به وێنه‌كانیان بگه‌یه‌نه.