karwan.jpg

نابێت داوا لە هاوڵاتییان بکرێت پابەندییە داراییەکان بگێڕنەوە

Sep 7, 2022  |   بیروڕا 

کاروان گەزنەیی

 

یان نابێت داوا لە هاوڵاتییان بکرێت پابەندییە داراییەکان بگێڕنەوە، یان دەبێت پاشکەوتی مووچە بگێڕدرێتەوە بۆ مووچە خۆران!
لە ماوەکانی ڕابردوو بە پڕۆژە یاسا داوامان کردووە کە دەبێت بڕی پاشەوکەوتی مووچەی فەرمانبەران بە یاسا جێگیر بکرێت؛ هاوتەریب، پڕۆژەیەکمان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بتوانن، بەشێوەی خواست، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانییان بریەکبخەن، کە بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێنکراون:
پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم:
یەکەم: بڕی مووچەی پاشەکەوتکراوی هاووڵاتییان لای حکومەتی هەرێم: (١٠،٣٩٥،١٧٠،٠٠٠) دە ملیار و سێ سەد و نۆوەد و پێنج ملیۆن و سەد و حەفتا هەزار دۆلار دینار.
دووەم: بەڵێندەران (بودجەی تەشغیلی): (٢٤٧،٥٣٥،٠٠٠) پێنج سەد و چل و حەوت ملیۆن دۆلار
سێیەم: بەڵێندەران بودجەی وەبەرهێنان: (٨٠،٥٣٥،٠٠٠) هەشتا ملیار دینار
چوارەم: چەند جۆرێک دیکەی پابەندی هەیە، کە لە کاتێکی دیکەدا ئاماژەیان پێدەکەین...
پێنجەم: لە بەرامبەردا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بڕی نزیکەی (١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیار دۆلار پابەندی داراییان لەسەرە- بەشێکی ئەمە بۆ کارەبایە کە لە باشترین کاتدا ناگاتە (١٤) کاتژمێر. بەشەکەی دیکەی لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لێبڕینی لێدەکرێت! واتا حکومەتی هەرێم پارە لە هاوولاتییان وەردەگرێتەوە بەشێوەیەکی پابەندی، بەڵام ئامادە نەبووە پارەی پاشەکەوتکراو و لێبڕینی مووچە بگێڕێتەوە بۆ مووچە خۆران.
لە کۆتایدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داناوەی ئەم قەرزانە، و ئەمە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەپێچەوانەوە هەر قسەیەکی دیکە لەسەر ئەم بابەتە لەدەرەوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانە. کەواتە، حکومەت یان نابێت، چاوەڕوان بێت هیچ کەسێک پارەی ئاو، و کارەبا، و پابەندە داراییەکانی دیکە بگێڕێتەوە، یان دەبێت بێتە ژێرباری گێڕانەوە و بریەکخستنی مووچە بە نایاسای لێبڕدراو و پاشکەوتکراوەکانی مووچە خۆران.