Wazarat.jpg

وەزارەتى خوێندنى باڵا حەوت پۆست لە زانکۆى چەرموو ڕادەگەێنێت

Sep 5, 2022  |   خوێندنی باڵا 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا حەوت پۆست لە (زانکۆى چەرموو) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێك، كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، له‌ زانكۆى چه‌رموو حه‌وت پۆست راده‌گه‌یه‌نرێت، كه‌ پۆستەکان بریتین له‌ (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی، یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، ڕاگرى کۆلێژی زانستە پزیشکی و کردارییەکان، ڕاگرى کۆلێژی پەروەردە و زمان، ڕاگرى کۆلێژی کار و ڕاگرى سێنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاوێژکارى.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌دا چه‌ند مه‌رجێك خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانیش بریتین له‌:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، هه‌روه‌ها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
له‌ كۆتایشدا هاتووه‌، دواکات بۆ پێشکەشکردن (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 12ی ئەیلولی 2022، ڕۆژى دووشەمە لەم بەستەرە (https://forms.gle/uhNHMEuKuCoGtyi57) دەبێت، هه‌روه‌ها - پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.