ali.jpg

تاڵانی نابێت بەدەستکەوت !

Sep 5, 2022  |   بیروڕا 

عەلی حەمە ساڵح

 ئەو تاڵانیەی لە زەویدا کرا.. وێنەی نیە!
یاسای وەبەرهێنان، گەورەترین دەرگای گەندەڵی لە دۆسیەی زەویدا کردەوە.. تاڵانی، شەراکەتی حیزبی، سەرانە! دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا!
هەولێر
لەپشت ماڵی سەرۆکی هەرێم هەتا ڕێگای بەحرکە..(١٣ ملیۆن ) مەترە. گەورەترین پرۆژەی نیشتەجێبونە.. روباری دەستکردو نافورە! ڤێلایەک بە(٦ بۆ ٨ ملیۆن) دۆلارە، تەنها لەم پرۆژە (٦ ملیار) دۆلار قازانج ! ئەم پارە دە هێندەی هەموو ئەو پارەی لەم کابینەدا کراوە بە پرۆژە!
بەرامبەر فڕۆکە خانە( پاڤیلۆن)، (٦٨٠) دۆنم ڤێلاو شوقە، (یەک ملیارو ٦١٦ ملیۆن) دۆلاریان.. دەستدەکەوێت
!
تەنیا شاری خەونەکان، بەهای (یەک ملیار) دۆلار زەوی مەتر مەتر فرۆشرا..
زەویەکەی بەرامبەر ڕۆتانا.. بەنایاسایی تاپۆکرا.. بایی(٧٠٠ ملیۆن دۆلار).
زۆر شانازی بە زۆنی ئاڵتونی و نزیک پارک دەکرێت.. ئەو شوقەو ئەپارتمانانە نزیکەی (١٢ ملیار) دۆلار بەهای بوە!
جگە لە ڕێگای شەقلاوەو چەندین شوێنی دیکە!
سلێمانی:
نزیکەی (١٢ هەزار ) دۆنم بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبون و مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل بە تاڵان و بەلاش برا.. بەهاکەی چەندین ملیار دۆلارەو چەند کەسێک کرا بە ملیۆنێر !
دەیان پرۆژەی سەقەتی بێ خزمەتگوزاری!
لە کوێ بوە بە نادادی زەوی بۆ شوقەو مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل بەبەبێ بەرامبەر!
سلێمانیان کردە شاری جەمەلۆن!
دەبێت زەوی بەرامبەر پارە بدرێتە وەبەرهێنەر، پارەش بۆ خزمەتی گشتی بێت.. پرۆژەش لەژێر چاودێری بێت..
ئەوەی من دەزانم… تاڵانیەکی ئێجگار گەورەبوو..
یاسای وەبەرهێنان، گەورەترین تاڵانی زەوی خولقاند!