Ali.jpg

بۆشایی نێوان توێژینەوەكانی زانكۆ و پرسە كۆمەڵایەتییەكان

Sep 4, 2022  |   بیروڕا 

‌ فه‌یسه‌ڵ عه‌لی‌
توێژینەوەی زانستی یەك لەوەزیفە سەرەكییەكانی زانكۆكانە لەپاڵ وانەوتنەوە و خزمەتكردنی كۆمەڵگە دادەنرێت، وێڕای ئەوەی چالاكبوون‌و كاریگەریی ئەو دووەی دوایی بەشێوەیەكی گەورە پشت بەیەكەم دەبەستێت. ئەركی وانەوتنەوە بەبێ مادەیەكی زانستی كە سەرچاوەكەی لەتوێژینەوەی زانستییەوە هەڵقوڵابێت، ئەستەمە سەركەوتوو بێت، هەروەها خزمەتكردنی كۆمەڵگەو تێگەیشتن‌و شیكاركردنی كێشەكانی‌و پێشكەشكردنی چارەسەرو داهێنان‌و بەرهەمەكان لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی‌و پراكتیكییەوە دەكرێت.

لەبەر ئەوە توێژینەوەی زانستی ئەو پێگە بنەڕەتییەیە كە گەشەپێدانی بەردەوامی لێوەی دەست پێدەكات، هەر ئەویش هۆكاری پێشكەوتنی نەتەوەكان‌و پەرەسەندنی مەعریفی‌و ئابووری‌و پیشەسازییە.