karwan.jpg

متمانە دروست نابێت کە بەرپرس و کوڕەکانییان و بازرگانەکان خاوەنی دەیان هەزار مەتر زەوی بن

Aug 23, 2022  |   بیروڕا 

 

کاروان گەزنەیی

متمانە دروست نابێت کە بەرپرس و کوڕەکانییان و بازرگانەکان خاوەنی دەیان هەزار مەتر زەوی بن، و کەمئەندامێک خاوەنی دە مەتر زەوی نەبێت…

تا ئێستاش حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری هاووڵاتییان قەرزدارە و وتەبێژی حکومەت دەڵێت پارەکە لای ئێمە نیە؛ و دەبێت هاووڵاتییان لە حکومەتی ناوەندی وەریبگرنەوە!!
ڕۆژانە هاووڵاتیان بە قەیرانی زیاتر دەسپێردرێن- لە بەنزینەوە بۆ غاز؛ تا ئێستا و لە وڵاتێکی خاوەن نەوتی، نەتواندراوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابینبکرێت.
کێشەکانی ئاو و بێکاری کە دوو مەترسیدارترین کێشەن، حکومەت هیچ بەرنامە و پلانێکی بۆیان نیە!! زەحمەت نەبێت متمانە بەم شێوەیە چۆن دروست دەبێت؟
متمانە چۆن دروست دەبێت کوڕی بەرپرس و هەندێک بەرپرس خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار بن، و ئاسایش و کەمئەندامێکیش بە ٢٠٠ هەزار خانەنشین بکرێن؟ متمانە چۆن دروست دەبێت عەرز و زەوی هەمووی بەسەر بازرگان و بەرپرس و کوڕەکانییان دابەشبکرێت، و خەڵکیش هەبێت خاوەنی دە مەتر زەوی نەبێت؟