له كۆبونهوهیهكى ئهنجومهنى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ڕەشنوسى ڕێنمایى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا پهسهندكرا.
دواى ئهوهى رۆژى سێشەمە 16/8/2022 ئهنجومهنى وهزارهتى خوێندنى باڵا كۆبویهوه، له كۆبونهوهكهدا ڕەشنوسى ڕێنمایى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا پهسهندكرا، بۆ ئەمەش جەخت كاریهوه کە ڕێنماییەکان بەشێوەیەک دابڕێژینەوە کە زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان بکرێت کە تیایدا ڕەچاوی پێوەرو ستانداردە زانستییەکان بکرێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا له كۆبونهوهكهدا دوپاتیکردۆتهوه، كه ڕێنماییەکان پێویستە بەجۆرێک دابڕێژرێت کە زۆرترین دەرفەتى درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین و بتوانین تواناى زانستى و کارامەییەکانیان پەرەپێبدەین، هەروەها ڕێگر بین لەوەى سەرمایەى مادى و مرۆیی وڵاتەکەمان بچێتە دەرەوەو دەبێت ئەو دەرفەتانە لە ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت دواى گفتوگۆى زانستى، بەکۆى دەنگ ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.