Aug 9, 2022 | بیروڕا
(( شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى سلێمانى دراوه به پرۆژه‌ى چێشتخانه و كه‌باب))
له كاتێكدا وشكه ساڵیه، خه‌م و باسى گشتى بوه به چۆنێتى چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنى ئاو و به‌شێك له شار و قه‌زاكان بێ ئاون، هه‌ڵپه‌ى هه‌ندێك كه‌س! زۆر سنورى تێپه‌ڕاندوه.
له سلێمانى شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى باكورى سلێمانى، به‌ناوى پرۆژه‌وه دراوه به چه‌ند كه‌سێك بۆ چێشتخانه و كه‌باب ((له‌گه‌ڵ فراوانبونى شاره‌كان، له برى زیادكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌شى هه‌یه له‌ناو ده‌برێت)).
ئه‌و جێگه‌یه 8000 هه‌زار مه‌تره و ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ى هه‌ڵگورد و گاردن سیتى! له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى ته‌رخانكراوه، كه له ئێستادا فشارى زۆریان له‌سه‌ره.
ئه‌مه زوڵمێكى گه‌وره و ئاشكرایه له‌سلێمانى ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوى باكورى سلێمانى ده‌كاته خه‌ون و له ئاینده‌دا توشى بێ ئاوى ده‌بن، ته‌جاوزى ئاوه‌ڕۆى سندوقیه كه له زه‌وییه‌كه‌دا هه‌یه و پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ش له‌هه‌مان شوێن له‌بار ده‌برێت.
ئه‌م كاره جگه له‌زیانه‌كانى، سه‌رله‌به‌رى نایاساییه و ده‌ستدرێژییه، سکاڵای یاسایی لە دژ جوڵێنراوە و داوا له داواكارى گشتى ده‌كه‌م، به جدى دۆسیه‌كه وه‌ربگرێت، و لیژنه‌كانى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و وه‌به‌رهێنانیش، بۆ ئه‌م پرسه هه‌موو جوهدێكى خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ.