karwan.jpg

لە مێژوودا، ئەمە بەتاوان دەنوسرێت،

Jul 20, 2022  |   بیروڕا 
کاروان گەزنەیی
 
بێدەنگ بوون لەبەرامبەر هێرشە یەک لەدوایەک و نامرۆڤایەتییەکانی تورکیا گەورەترین شەرمە؛ ئیدانەکردن هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت- هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەکرێت، هەنگاوی کرداری بگرێتەبەر.
شەرمە پەرلەمان و حکومەت و هەرێم لەمە بێدەنگن، و مێژوو ئەمە بە تاوان دەنوسێت!!
دوو ساڵ لەمەوبەر بەیاداشت دامان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی؛ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، کەیەکێکیشە لە هۆکارەکانی شێرپەنجە، یەکەم هەنگاوی کردارییە.
دەکرێت هەنگاوی زۆر گەورە و کاریگەرتریش بندرێن، و پێچەوانەکەی قبوڵکردنی کۆیلایەتی و نۆکەرێتییە بۆ بێگانە!!
تێبینی: ئێستا باسی تورکیایە، ئەگەرنا ئەمە بۆ ئێران و تورکیا و هەر وڵاتێکی تریش هەرڕاستە بەرامبەر بە خاک و خاڵکی کوردستان!!!