kawe.jpg

دەسەڵاتێکی بێباک

Jun 5, 2022  |   بیروڕا 

کاوە عەبدولقادر

 

نزیکەی دە ڕۆژە خۆپیشاندانە،کەچەندین شەهیدو برینداری لێکەوتۆتەوەو زیاتر لە چوارسەد هاوڵاتی خۆپیشاندەریش دەستگیر کراوە،بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی باڵای ئەم وڵاتە بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە نەهاتوە ، تاوەکو گوێ لەداواکاریەکانیان بگرێت وچارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو دۆخە خراپەی خەڵک بدۆزرێتەوە،سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەجیاتی داوای لێبوردن و سزادانی تەقەکەران و بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان خۆپیشاندەران بەئاژاوە گێڕوگێرە شێوێن تۆمەتبار دەکات و دەڵێ ودەستی دەرەکی لەناوخۆپیشاندانەکانە!!!
قوبادی جێگری نەک بەتەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانەوە نەهات،بەڵکو یەکەم کاری بەداخستنی ئێن ئاڕ تی دەستپێکردو هەرچی هێزی حزبی هەیە لەشارەکان بڵاوەی پێکرد تاوەکو ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوەوبەئاگروئاسن سەرکوتیان بکەن.
ئەو توندوتیژی وسەرکوتکاری و کوشتن و گرتن وبریندارکردنەی دەسەڵات کردی بەرامبەر بەخۆپیشاندەران ئەوەمان پێ دەڵێت کەهاوشێوەی ڕژێمە دیکتاتۆرو ستەمکارەکانی ناوچەکە ئەم دەسەڵانە بێبابەکە بەرامبەر بەخوێنی ڕۆڵەکانی میللەتەکەمان ولەپێناو مانەوەوبەردەوامیدان بەوحوکمڕانیە خەراپە هەموو شتێک دەکات!! بێئاگا لەوەی هەموو ئەو وڵاتانەی ڕێچکەی دیکتاتۆریان گرتۆتە بەر وەک بەرداشی دامە بەمروری زەمەن بەدوای یەکتردا کەوتوون .