DANA.jpg

لە ئێستادا

Jun 12, 2022  |   بیروڕا 
دانا دارا
 
 
هەموو شتەكان بەهاو قورساییان گران بوە تەنها مرۆڤ نەبێت شكۆی ڕوو لە نزم بونەوەیە !!!
1. چوار هۆكاری سەرەكی لە ئێستادا هۆكاری گرانی نرخی كاڵاكانن كە بریتین لە :
- نزم كردنەوەی ئەنقەستی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار
- شەڕە جیهانیەكان
- بەتایبەت كردنی زۆرێك لە سێكتەرەكان و پیادە كردنی سیستمی بازاڕی ئازاد
- بازرگانێك كە تەنها بیر لە قازانج دەكاتەوە .
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە كە حكومەت و بڕیار بەدەستەكانی جاڕی شكستی ئابوری سەربەخۆ بدەن و هاوڵاتی بەش مەینەت نەسپێرن بە نادیاریەكی دیكە ؟
2. ئاماژە بە بڕگەی دووەم لە ماددەی سێیەم لە یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ژمارە 10ی ساڵی 2010 ی هەمواركراو كە هاتوە ( ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی مافەكانی بەكاربەر و چاودێری كرنی نرخ لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ), ئایا كاری بەرهەمدارتان چی بوە لەم بوارەدا ؟
3. مەرزە سنوریەكان و كۆكردنەوەی داهات لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە بەڵام ئەركی وەزارەتە دیاردەی قاچاخ بنەبڕ بكات بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان , ئایا چیتان كردوە بۆ ئەم بوارە ؟
4. حكومەت سوپایەك لە فەرمانبەر و ئەوەندەی حكومەتێكی ناوەندی وەزارەتی هەیە و بۆچی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2013 ی یاسای كێبڕكێ‌ و قەدەغەكرنی قۆرخكاری لە هەرێم وەك پێویست جێبەجێ‌ ناكات ؟
لەكاتێك دا خەریكە بەتایبەت كردنی نازانستی و دەوڵەمەندی هەڵتۆقیوو ژیانمان هەراسان دەكات؟
5. كواڵتی كۆنتڕۆڵی هەرێم كە سەر بە وەزارەتتانە , كوا بەرهەمەكانی ئەم چاودێریە لەسەر ژیانی خەڵك و بازاڕی هەرێم ؟
6. ژوورە بازرگانیەكان لە هەرێم تەنها بۆ دەوڵەمەند تر كردنی كەسانێكن یان ئێستا كاری سەرەكیان هاتۆتەوە وەزارەت بە پێی هەمواری یاساكەیان باشترن یان خراپ؟