ryzan-shyxdlyr.jpg

جەرگت دەسووتێنن ودەنگیش هەڵبڕی بەر شەقت دەدەن!

Jun 13, 2022  |   بیروڕا 

رێزان شێخ دلێر 

 

چـارەنووسی ژن بوون لەوڵاتی ئێمە!
دوای چـەندین خوول و ۆڕک شۆپ و باشترین پاڵپشتی، هێشتا زۆرێک لەئەندامانی هێزە ئەمنیەکـانی فێری هەڵسوکـەوتکردن نین لەنێو فەرمانگە و دامەزراوەکـان، بەداخـەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە دادگـای سلێمانی ڕویدا وەک چۆن هەموو ویژدان زیندویەکی شۆک کرد دەبو بەوشێوەیەش دادگـا و بەرپرسانی هێرەئەمنیەکان بەهۆش بهێنایە بەوەی لەوەبگـەن چ ئیدارەیەک ئیدارەی ئەم فەرمانگـانە دەدەن، دەبوو جەنابی دادوەر و بەرپرسانی ئەو هێزەئەمنیە پێش تەدەخوولی کاک قوباد ڕێکاری شایستەی ئەو کارە قێزەوەنەیان بگرتایەتە بەر، گـەر ئەو ژنـانە تاوانیشیان کردبێت کە خۆیان قوربانین دەبوو زۆر لەوە زیاتر بەدڵ فراوانی جەنابی دادوەر مامەڵەی بکردایە نـەک کۆمەڵێک ژن و کچی قوربانی بخاتە بەردەم چەند کەسێکی ناحاڵی لە پیشەکەی خۆشیان، سەیرێکی دادوەری ئەمریکی فرانک کابیرۆبکـەن لێوە فێربن چۆن مامەڵە دەکــەن لەگەڵ دۆخێکی لەو جۆرە!.
لێــرەوە ئیتر کاتی ئەوە بڵێن، فەرموون ئەمە دەرئەنجامی بێ باکیتانە لە هەموو وردەکاریەکی ئەم شاری هەڵمەت و قوربانی پایتەختی ڕۆشنبیری و سەرقاڵیتانـە بە بەرژەوەندی تەسکی کەسی .