Xalid.jpg

لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی بەڕێز وەزیری پەروەردە داواکاریەک لە برا بەڕێوەبەرەکانم لە قوتابخانەکان

Jun 7, 2022  |   بیروڕا 

‌ م. خالد ابراهیم ، ڕ، پ ، ت قەڵادزێ
دواجار وەزارەتی پەروەردە هەنگاوی کرداری ناو و بڕیاری پێویستی بۆ دانانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و لەخۆگرتنی منداڵانی خاوەنپێداویستی دا، ئێستا تۆپەکە لەبەرپێی بەڕێوەبەرو ستافی کارگێڕی قوتابخانەکانە،
بۆئەومەبەستە داواکاری و پەیامەکەم لەچەند خاڵێکدا دەخەمەڕوو.
خزمەتکردن و کارئاسانی و ڕێکخستنی ژینگەی قوتابخانەکان بۆلەخۆگرتنی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت بەدەرلە ئەرکی یاسایی و وەزیفەی قوتابخانەوباخچەکان، بەدەرلەوەی یەکێ لەستانداردو پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆکوالێتی بەرزی خوێندن لەقوتابخانەکاندا گرنگیدانە بەپێداویستی تایبەتی قوتابیەکان،، کارێکێ گەورەی مرۆڤدۆستی و ئاینی و ئەخلاقیە. خۆتان لەو کارەئینسانیە بێبەش مەکەن.
1- تکایە بەویژدانەوە ئاماری منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لەسیستەمدا تۆماربکەن و بەرزی بکەنەوە بۆسەروی خۆتان، وەک مەرجی بنەڕەتی بۆ دانانی مامۆستای تایبەت لەقوتابخانەکەتان،هەوڵ بدەن. هەموو ئەومنداڵانەی بەهۆی نەبونی مامۆستای تایبەت یان نەتوانینی مامەڵەی پێویست و هەرهۆکارێکی تر کە ساڵی پێشوو وازی لەقوتابخانە هێناوە، جارێکی تر پەیوەندی بەخێزانەکانیانەوە بکەنەوەو ناویان تۆماربکەنەوە بۆساڵی داهاتوو.
2_ بوونی ژمارەی پێویست و بەرچاوی منداڵی خاوەنپێداویستی تایبەت لەقوتابخانەکەتاندا ، مافی ئەوەت پێدەدات کە داوا لە بەڕێوەبەرێتی پەروردە بکەی لەژێرڕۆشنایی بڕیارەکەی بەڕێز وەزیری پەروردەدا داوای مامۆستای پەروردەی تایبەت بکەی، ئەمەش وادەکات بەهۆی ئەوهەنگاوەدروستەی ئێوە یەکێگ لەکچ یان کوڕە دەرچووەکانی شارەکەت کە چەندین ساڵە لەماڵەوە دانیشتووە بێتە سەرکارو خزمەت بکات و لە خەمی بێ کاری و باربوونی بەسەر خێزانەکانیانەوە ڕزگاری ببێت و ئەوزانیاریانەشی بەهۆی پسپۆڕیەکەیەوە کۆیکردۆتەوە بەکاری بهێنێت و گەشەی پێبدات،.
3-بوونی مامۆستای پ ت لەقوتابخانەکەتدا،، بێجگە لەوەی یاریدەدەرێکی باشە بۆدەستەی کارگێڕی لەچارەسەرکردنی کێشەی خێزانی منداڵانی خ پ ت کە وەک ڕێکخەرێک لەنێوانی خێزان و دەستەی کارگێڕیدا دەبێت و بەردەوام لەپەیوەندیدا دەبێت لەگەڵیان . یاریدەدەرێکی باشە بۆ ئەومامۆستایانەی کە لەژورەکەیاندا منداڵی تایبەت هەیەو کاتی پێویستی نیە بۆگرنگی پێدانی لەبەر قەرەباڵغی و زۆرجارتایبەتمەندی وانەکە، لەوکاتەدا مامۆستای تایبەت دەتوانێت وەک هاوڕێی منداڵەکە یارمەتی ڕاستەو پێشکەشی منداڵەکە بکات ، لەبری مامۆستای ئاسایی بەهەماهەنگی پێشوەختەو لەچوارچێوەی پلانی ڕۆژانەی وانەکەدا.
4- تکایە مەکەونە ژێرکاریگەری هەندێ ڕای لاواز، کە لە نەفەسی وڕوانینی کورتەوە سەرچاوەدەگرن، ئەگەر منداڵی خ پ ت لەقوتابخانەکەم هەبێت مامۆستا بێزار دەبێت و وانە تێک دەچێت و منداڵەکانی تریش فێرنابن، ئەم قسەیە دیوێکی لاوەکی ڕاستی تێدایە، بەڵام ڕووی سەرەکی بابەتەکە ئەوەنیە و ئەوبۆچونە هەڵەیە ، بۆچونی دروست و دوربینانە ئەوەیە تۆ لە حاڵەتی بونی کێشەی ئاوادا ، داوالەسەروی خۆت بکەی بۆ دانانی مامۆستای تایبەت، نەک وەدەرنان و بێ بەشکردنی منداڵی خ پ ت کە ئەمەیان ئاسانترینیانەو دەرکردن و لەکۆڵخۆکردنەوە هیچ هەستی بەرپرسیارێتی هەڵناگرێ،. چونکە بۆهەموو کۆسپێک کە لەقوتابخانەکەت بۆمنداڵێک دروست دەبێت، هیچ گومانت نەبێ کە چارەسەرێک هەیە و پێویستی بە بیرکردنەوەهەیە.
5- بەندە وە مامۆستایەی بوارەکەو نزیکەی پانزەساڵ ئەزموون و بەدواچون و ئێستاش وەک ڕاهێنەری tot لەبوارەکەدام و ، هیچ وەختێک لەهاوکاری ئێوەی بەڕێز درێغیم نەکردووەو بەپێی تواناهاوکاری قوتابخانەکان بووین،بۆیە لێرەو پێتان ڕادەگەیەنم، بەپاڵپشتی بەڕێزان بەڕێوەبەری پەروەردەو یەکەی سەرپەرشتیاری هەرساتێک ئامادەم بۆهاوکاریتان بەکردنەوەی خول بۆمامۆستایان و سمینارو دابینکردنی هەرپێویستیەک لەتواناماندابێت. وەک ئەرکی یاسایی یان خۆبەشی ئامادەم و لەخزمەتتاندام، ،،، سەرکەوتووبن .....