ashna.jpg

بایكۆت بەردەوامە ..

May 25, 2022  |   بیروڕا 
ئاشنا عەبدوڵا
 
 
كەسێك نیە بەدەم خواستە ڕەواكانیانەوە بچێت، لە زانكۆی دایك و ئیدارەی سلێمانی نیوەی ئەو كاتەی پێویستە دەوام بكرێت نەكراوە.
نزیكەی مانگێكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكانی ئیدارەی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردوە وەك فشارێك بۆ گەڕانەوەی ئەو مافانەی خۆیان كە بە نایاسایی لێیان زەوت كراوەو ئێمە بە تەواوەتی پشتیوانیانین.
بە پێی تەواوكاری ڕۆژمێری ساڵی خوێندن پێویستە لە ۲٨/٥/٢٠٢٢ تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی وەرزی دووەمی خوێندن ئەنجامبدرێت بەڵام هەتاكو ئێستا مامۆستایان نە نمرەی كۆتاییان ڕادەستكردوە و نە پرسیاری تاقیكردنەوەیان داوەتە لیژنەی تاقیكردنەوە، سەرباری ئەوەی پێویستە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن ۱٥ هەفتە وانە بخوێنرێت كە بە هەردوو وەرزەکە ۱٥ هەفتە وانە نەخوێنراوە بە هۆی بایكۆتی خوێندكاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە، ڕاگرتنی دەوام بەهۆی سەرما و سۆڵە و بایكۆتی مامۆستایان.
ئەوەی جێگەی باسە تا ئێستا هیچ بەدەمەوە هاتنێك نیە بۆ چارەسەركردنی لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیان كردەوە بەردەوام دەبن لە هەڵوێستەكانیان.
باجی بایكۆتی زانكۆكان كێ دەیدات؟ كاریگەریەكانی چی دەبن؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە پێویستە وەزیری خوێندنی باڵا، جێگری سەرۆكی حكومەت و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خۆیانی بكەن.