pyshewa.jpg

دەتهێنمە قسە!

Apr 5, 2022  |   بیروڕا 

پێشەوا هەورامانی

 

بۆ وەڵامی فراکسیۆنی پارتی نادەی،وتمان لەسەر مووچەو لەسەر دەرمان با کۆببینەوە،لەسەر حەقی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان وکێشەکان لەهەرکوێیەکی ئەم کوردستانە هەبن،ئەگەر وەزیری پارتییە یان یەکێتییە یان گۆڕان بابێتە پەرلەمان و قسەبکات و ڕوونکردنەوە بدات.
بەڵام مادام لەسەر مافی خەڵک وەڵام نادەیت، ئێستا دەتهێنمە قسە، باسەکە دێتە شتێک پەیوەندی ئیستیغلالی پێگەی خۆت هەیە چوونکە ئەوەی کردووتە بە پارەی خەڵکبووە!
لاندکرۆزەرێکی ۲٠۲۲ شكل نوێ کڕدراوە بۆ سەرۆکی دیوان و بەزۆر بۆخۆت لێت وەرگرت و وتت حەزم لە شکڵی ۲٠۱۹ نییە،وەکو نوێنەری خەڵک،کە بە چوار پێنج هەزار دەنگ بوویتە بەرپرسی یەکەمی گەورەترین دامەزراوەی ئەم وڵاتەو بەدەنگی ئەندامانی پارتی بوویتە سەرۆکی پەرلەمان،.
وەرە لەبەردەم خەڵک و خودا بڵێ ئەم قسەیە وانییە،بۆئەوەی دوای ئەوە ڕەسمی سەیارەکەو ژمارەکەی دانێم بۆت!
مەسئولیەت لای ئێوە شکڵ و شێوەی سەیارە گۆڕینبوو یان خەمی خەڵک!
لەسلێمانیدا خەڵک بۆ مووچەو دەرمان و نەبوونی خزمەتگووزاری کەوتوونەتە هیلاکەت،بۆ نایەیت نیشتیمانییانە نەک یەکێتیانە،قۆڵی لێ هەڵماڵیت و بڵێی خەم و کێشەی ئەم خەڵکە لەهەولێرو سلێمانی و هەموو شوێنێک خەمی منەو دەبێت بۆی دانیشین.
نەک بە پارەی خەڵک خەمی گۆڕینی شکڵی سەیارەکەتت بێت، خەڵک وا لەسەرەی مووچە دەمرن بەهۆی دزینی داهات و پارەی شارێک تۆش هەر ڕۆژەو بە بیانوێک کۆبوونەوە پەکدەخەیت.