پێشەوا هەورامانی
چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک بابەت بڵاو دەکرێنەوەو لە گفتوگۆ تەلەفزیۆنییەکان قسەی بێ بنەما دەکرێن لەلایەن چەند کەسێکی پاڵپشتیکارو چاوپۆشیکارو پەردەپۆش بۆ ئەو غەدرەی لەهاوڵاتیانمان،کەس و کارمان دەکرێت لەسلێمانی،ئێمە پێشتر بە سادەیی و زۆر کورت وتبوومان پارەی خەڵک دەدزن، بەڵام زەرور بوو بەزمانی داتا‌و ژمارەش بیریان بخەینەوە کە هێشتا هەر مووچەدزن، ئاهی ئەو مووچەخۆرانەش پێش جەژن مووچەتان نەدان زەلیلیتان دەکات
لەبارەی داهاتی ساڵی ڕابردوو
له ساڵى 2021 مانگانه 25 مليۆن دۆلار كورتهێنان هه‌بووه، چونكه كۆى داهات (712) مليۆن دۆلار بووه (350 مليۆن داهاتى نه‌وت + 200مليارى حكومه‌تى ناوه‌ند = 137 مليۆن مليۆن + 203 مليۆن داهاتى ناوخۆ + 22 مليۆن هاوكارى هاوپه‌يمانان).
به‌ڵام كۆى خه‌رجى (737) مليۆن دۆلار بووه (622 مليۆن دۆلار مووچه + 25 مليۆن دۆلار نهسريهى وه‌زاره‌ته‌كان + 67 مليۆن خه‌رجى به‌كارخستن + 23 مليۆن خه‌رجى وه‌به‌رهێنان).
پرسیار دەکرێت لەبارەی داهاتی نەوت لەمساڵدا، ڕاستە له سێ مانگى ڕابردوو نرخى نه‌وت به‌رز بووه، به‌ڵام 200 مليارهكهى حكومه‌تى ناوه‌ند نه‌هاتووه‌و، بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى ههرێمىش له مانگى سێ نزمبۆته‌وه بۆ 360 هه‌زار به‌رميلى ڕۆژانه به‌هۆى گه‌ماڕۆى سه‌ر هه‌ندێك له كۆمپانياكان له ده‌ره‌نجامى جه‌نگى ڕوسيا و ئۆكڕاينا.
ئایا غەدر دەکرێت لەپێدانی داهات و پارە بەسلێمانی
به‌گوێره‌ى ئاماری وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم (كه وه‌زيره‌كه‌ى يه‌كێتى يه) ڕێژه‌ی سه‌دی دانیشتوانی چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر = ۳٦٪
دهۆك = ۲۷٪
سلێمانی = ٣٥٪
هه‌ڵه‌بجه = ٢٪
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره بێت پێويسته (63%)ى داهات بۆ زۆنی زه‌رد و (37%) بۆ زۆنی سه‌وز بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆنی سه‌وزو (٥٧%)ى داهاتى بۆ زۆنی زه‌رده و (٤٣%)ى داهات بۆ زۆنی سه‌وزه.
هه‌رێم چوار جۆر داهاتى سه‌ره‌كى هه‌يه‌كه بريتييه له: 1- داهاتى نه‌وتى، 2- 200 مليارهكهى به‌غدا(ئه‌گه‌ر بينێرێت)و، 3- هاوكارى هاوپه‌يمانان و، 4- داهاتى ناوخۆیە، سێ داهاتى يه‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته بانكى مناره بۆ ته‌مويلى مووچه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پاره‌يه به‌شى مووچه ناكات و پێويسته 55%ى داهاتى ناوخۆش بۆ مووچه ته‌رخان بكرێت و 45%ى بۆ خه‌رجييه‌كانى تر‌ى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، بۆيه پێويسته سلێمانى 45 مليۆن دۆلار له داهاتى ناوخۆ بۆ ته‌واوكردنى مووچه‌ى سلێمانى ته‌رخان بكات و هه‌ولێر و دهۆكيش 64 مليۆن دۆلار.
له هه‌ولێر و دهۆك پاره‌ى داهاتى ناوخۆ هه‌مووى ده‌چێته بانكهوهو تاكو 64 مليۆنى مووچه ته‌واو نه‌بێت بۆ هيچ مه‌به‌ستێكى تر پاره ته‌رخان ناكرێت، به‌ڵام له سلێمانى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌موو پاره‌كه ناچێته‌وه بانك ئه‌وه‌ى دهشچێتهوه بانك به‌شێكى ته‌رخان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى دیکە پێش ته‌واو بوونى 45 مليۆن دۆلاره‌كه.
له ساڵى ڕابردوو سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو قاچاخيیەى له ده‌روازه سنوورييه‌كانى سلێمانى هه‌بوو مانگانه نزيكه‌ى 168 مليار دينار داهاتى ناوه‌خۆ هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها 78 مليار دينارى گەڕاوەتەوە بۆ حكومه‌ت كه ده‌كاته 55%ى داهاتى سلێمانى وه 45%ى دیارنییەو و كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات،نەک کەس نازانێ لەوانەیە ئێمە بیزانین!.
لەبارەی باج
بۆچی گه‌وره باجده‌ران له هه‌ولێرو هه‌موو كۆمپانيا گه‌وره‌كان له هه‌ولێر باج ده‌ده‌ن؟ بۆ نموونه (كارگه‌ى ئاسنى ماس، ماجدى مۆڵ، فامڵى مۆڵ، وێستگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ) له هه‌ولێر باج ده‌ده‌ن ؟
هەرچەندە داهاتى باج به شێوه‌يه‌كى گشتى، به گه‌وره باجدهرانيشهوه، مانگانه 39 مليار ديناره كه ده‌كاته نزيكه‌ى 13%ى داهاتى ناوخۆ.
وە له كۆى 670 گه‌وره باجده‌ر له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها 250 كۆمپانيا باج ده‌ده‌ن، چونكه پڕۆژه‌كانيان زۆربه‌ى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانن و به پێى ياساى وه‌به‌رهێنان بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ لێخۆشبونى باجيان بۆ كراوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێشتر ئیدارەی سلێمانى داوايكرد کە باجى كۆمپانياكانى سلێمانى بۆ سلێمانى بگه‌ڕێته‌وه، ئەو کێشەیە لە نێوان لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ئاشتی لە سلێمانی بڕیاری چارەسەرکردنی درا، کە هەر پڕۆژەیەک لە سلێمانی بێت و کۆمپانیای جێبەجێکار لە هەولێر بێ، دەبێت داهاتی باجەکەشی هەر بۆ خودی سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه.
لەبارەی نەوت
له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان 54 بلۆكى نه‌وتى هه‌يه و، 78 گرێبه‌ستى نه‌وتى ئه‌نجامدراون. هه‌ندێكيان به‌رهه‌ميان هه‌يه و هه‌ندێكيان له قۆناغى په‌ره‌پێدانن و هه‌ندێكيان له قۆناغى گه‌ڕانن به دواى نه‌وت.
حكومه‌تى هه‌رێم هيچ وه‌به‌رهێنانێكى ڕاسته‌وخۆى له گێڵگه نه‌وتييه‌كان نه‌كردووه‌و هه‌موو وه‌ربه‌رهێنانه نه‌وتييه‌كان به شێوازى گرێبه‌ستى هاوبهشييه، واته كۆمپانيا نه‌وتييه‌كان خۆيان بڕيار ده‌ده‌ن له كوێ وه‌به‌رهێنان له نه‌وت ده‌كه‌ن و خۆيان به دوايدا ده‌گه‌ڕێ,بۆيه جيۆلۆجياى نه‌وت بڕيار ده‌دات گێڵگهكان ده‌كه‌ونه كوێ نەک حكومه‌تى هه‌رێم.
لەبارەی داهاتی گومرگ
داهاتى گومرگ به‌پێى تۆمارى بازرگانى ژماره‌ى هاورده‌كارانى سلێمانى زياتره له ژماره‌ى هاورده‌كارانى هه‌ولێر و دهۆك، وه ژماره‌ى ده‌روازه سنوريهكانيشى زياتره.
به‌ڵام هۆكارى كه‌مى داهاتى ناوخۆ و ده‌روازه سنوورييه‌كانى زۆنى سه‌وز و هه‌ڵاتنى سهرمايهدار و بازرگانان له سه‌ر زمانى كه‌سى يه‌كه‌مى يه‌كێتى ئاشكراكرا له ماوه‌ى ڕابردوو، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قاچاخى و سه‌رانه وه‌رگرتن.
وه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو چه‌ند بارهه‌ڵگرێك ده‌ستگيركران كه باريان بێ باجى گومرگ له ڕێگاى باشماخەوە هێناوه‌ته هه‌ولێر، دانيان بەوەدا ناوە كه ئه‌وان پێشتر له ڕێگاى ئيبراهيم خهليلهوه كاڵايان هاورده ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆى هاندانيان به كه‌مكردنه‌وه‌ى باجى گومرگى بارهكانيان له توركياوه بردۆته ئێران و دواتر له سنوورى يه‌كێتى داخڵى هه‌رێميان كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى باجى گومرگى كه‌م بكه‌نه‌وه.
لەکۆتایدا ئەمە زمانی ژمارەو داتا‌و بەڵگەیەو هیچ چەواشەکارییەک ساردمان ناکاتەوە لەهەڵماڵینی ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانەی بەم بەرەبەری جەژنە مووچەی خەڵک دەدزن،ئێمە ڕووتان باشتر نیشانی خەڵک دەدەین و پارتیش دەناسن کەهیچ کات نە هەڕەشە دەکات و نەدەستپێشخەرە بەڵام کە هەڕەشەی لێ‌کرا دەڵێت ئەوە ئەرزو ئەوە گەز.