دانا دارا حسێن
مرۆڤ چونكه بوونه‌وه‌رێكی گۆیایه و ده‌توانێت گوزارشت له ویست و ئاره‌زووه‌كانیی بكات، هه‌میشه ئه‌م ویسته‌ی پێویستی به فه‌زایه‌ك هه‌یه تا بتوانێت ده‌ربڕینی تێدا بكات، جا ئه‌و ده‌ربڕینه به نووسین یاخود وتن و ئاماژه بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته رێكخستنێك هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌مك و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پرسی ده‌ربڕین له‌خۆده‌گرێت له نێویاندا ئه‌وه‌ی له میداكانه‌وه ده‌گوزه‌رێت یاخود ئه‌وه‌ش كه مرۆڤی سه‌رده‌م زۆرتر به‌كاری ده‌هێنێت له نێو سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانێت كه ئه‌م نووسینه كورته ته‌نها كار ده‌كات له‌سه‌ر سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه تیایدا تاك یاخود دا‌و و دەزگا لاپه‌ڕه‌ی خۆی هه‌یه و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ته‌واوی ئه‌و بۆشایی و یاسایانه‌ی كه هه‌نووكه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه تایبه‌ت به ڕێكخستنی ئه‌م بواره توێژراوەتەوە .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه زۆرێك له و بوارانه‌ی به هۆی شۆڕشی تەكنەلۆجیاوە دروست بوون و له نێو تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یدان سه‌رچاوه و (مه‌نشه‌و)یان كوردستان نیه، هه‌ربۆیه ئاسان نیه كه تۆ یاسایان بۆ ده‌ربكه‌یت له‌كاتێكدا توانات به سه‌ریاندا قورس و گران بێت.
هه‌ر چۆن هه‌ندێك ولات له جیهان وه‌ك توركیا به یاسای تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا جیهانیانه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی پێویست كردووه كه له خاكی توركیا نوسینگه‌یان هه‌یە, ئەمەش به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه خروقات ڕوویدا بتوانرێت به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی هه‌ڵبگرن و رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
هه‌ریمیش له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌گه‌رچی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدایه، به‌ڵام ده‌توانێت یاسای تایبه‌ت به ڕیكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی هه‌بێت، به‌ڵام به وریایی زۆره‌وه نه‌كا ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی كه‌سه‌كان بكات یاخود ته‌نها ده‌ق بێت و ئه‌توانێت له‌م جیهانه ئازاده فراوانه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ریه‌كه له‌م چه‌مكانه وه‌ك خۆی بناسین و زانیاریه‌ك له‌باره‌یانه‌وه بڵێین:
* مافی تایبه‌تمه‌ندێتی (حق الخصوصیة):
یه‌كێكه له ماده لكاوه‌كان (لصیق) به كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه كه مانای ژیانی تاكی دوور له ده‌ست تێوه‌ردان و هه‌ر كارێك له‌م شێوازانه ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
- ده‌ست تێوه‌ردان له ژیانی تاكه كه‌سی و خێزانی.
- ده‌ست وه‌ردان له كه‌سایه‌تی و له ئازادیه عه‌قڵی و په‌رستشه‌كان.
- خستنه ژێر فۆكه‌سی كەسەكان .
- بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕووداوی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی تاكه‌كه‌س وخیزانیەوە .
- به‌كارهێنانی ناو یان وێنه‌ی كه‌سه‌كان.
- جاسوسی كردن و گوناترین له به‌ره‌ی
- ده‌ست تێوره‌دان له ناو كاره و په‌یوه‌نداره‌كان كە بە نهینی هیلراونەتەوە .
- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك كه بە ده‌ستی بگات.
ده‌ستوری عێراق ساڵی 2015 ماده‌ی 17 وا ئه‌م ماده‌ی ڕێكخستووه .
* میدیا و سۆشیال میدیا:
میدیا هه‌موو ئه‌و بلاوكراوانه به هه‌ردوو جۆری ده‌نگ و نووسین ده‌گرێته‌وه (ڕۆژنامه‌ی نووسراو تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه) كه رۆژنامه‌نووس تیایدا ده‌نوسێت.
به‌ڵام سۆشیال میدیا سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه كە په‌یوه‌ند بكرێت به تۆری جاڵجاڵۆكه‌یی كه سنووره جیهانیه‌كان ناناسیت ده‌گه‌یه‌نێت.
یاسایه‌ك له هه‌رێم به‌ركاره له‌م بواره‌دا ئه‌ویش یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 35ی ساڵی 2007 ه.
هه‌روه‌ها یاسایه‌كی تر بۆ بواره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن به ناوی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن له هه‌رێمی كوردستان ژماره 6ی ساڵی 2008 به‌شێكی ئه‌و بوارانه‌ی ڕێكخستووه.
* له كوێدا بۆشایی یاسایی هه‌یه؟
ئامانجی ده‌رچواندنی یاساكان بۆ ڕیكخستنی ئه‌و بواره ژیاریانه‌یه كه بۆ كایه‌كانی ژیان گرنگن و دروست ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك پێویست ده‌كات له‌سه‌ر یاسادانه‌ر كه هاوشان و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا ئه‌ویش یاسای باش دابڕێژێت.
ئه‌گه‌رچی ئیمه له هه‌رێمدا یاسای ژماره 6ی ساڵی 2008ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كان په‌یوه‌ندی كردنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 11ی ساڵی 2013 كه تا ئیستا ڕینمایی بۆ ده‌رنه‌چووه و جێبه‌جێ نه‌كراوه چونكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جی كردنی نایه‌وێت ئه‌م یاسایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام ڕاستیه‌كی سه‌لمینراوه كه بۆ بواره‌كان سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كەلە ئیستادا زۆر به به‌رفراوانی له جیهاندا به‌كارده‌هێنرێت یاسایه‌كی هاوچه‌رخمان نیه.
پێویستیشه ئه‌م بۆشاییه یاساییه به ده‌قێكی یاسایی كه حوكمێكی ئیلتیزامی (پابه‌ندكار)ی تیادا بێت پڕ بكرێته‌وه و هه‌ریه‌ك له‌م ڕاستیانه له‌خۆ بگرێت:
1 – میدیای هاولاتی و كاری روزنامەنووسی میدیای له‌گه‌ڵ تاكی هاوڵاتی جودا بكرێته‌وه.
2 – سه‌رجه‌م ئه‌و سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه پابه‌ند بكرێن كه نوسینگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و نوێنه‌ری یاسایی و به‌رپرسیارێتی یاساییان دیاری بكرێت.
3 – به مادده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و قه‌ده‌غه یە ڕوون بكڕێته‌وه كه سه‌رجه‌م سایته ئابڕووبه‌ره‌كان (المواقع الإباحیة) له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانه وە قه‌ده‌غه بكرێن و ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ده‌ن كه به‌كارهێنه‌ر هه‌ر كاتێك و له هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت بتوانێت به‌كاری بهێنێت.
4 – به هۆی تێكه‌ڵی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كان به ته‌كنه‌لۆژیاوە,وەك موبایل و هێڵه‌كان و هه‌موو بوارەكانی خزمه‌تكگوزاری (وای فای) پێویسته له‌سه‌ر دیارترین ئه‌و تاوانه ئه‌لیكترۆنیانه (الجرائم الالكترونیة) بوه‌ستێت و وێڕای به تاوان ناساندنی سزاشی بۆ دابنێت، چونكه پره‌نسیپێك له تاوانه‌نادا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (لا جریمة ولا عقوبة إلا بنص) به واتای هیچ كارێك به تاوان دانانرێت یاخود سزاشی بۆ دانانرێت مه‌گه‌ر به ده‌قێكی یاسایی نه‌بێت , كه‌واته ئه‌و دەقە یاسایە ئه‌و كاره نەشیاوانه ده‌كاته تاوان و سزاشی بۆ داده‌نێت.
5 – چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانێك كه له تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یان لە میدیای جیهانیەوە ده‌كرێت ئاسان دەتوانریت سه‌رچاوه‌كەی بدۆزریتەوە .
پێویسته هه‌موو ئەم راستیانە ئه‌و بۆشاییه یاساییه ی لەم بوارەدا هەیە پڕ بكەنه‌وه.