Liza.jpg

رووداوەکانی حەسەکە و مەترسی داعش بۆ ناوچە کوردستانییەکان...

Jan 22, 2022  |   بیروڕا 

* لیزا فەلەکەدین کاکەیی
لە کۆتا مانگی پارساڵ بابەتێکم نوسیبوو سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچەکوردستانییەکان بەتایبەت لە چیای قەرەچوغ و دۆخی ئەمنی شنگال.
لە زۆربەی کۆمێنتەکان نوسرابوو قەرەچوغ لەکوێ شنگال لەکوێ؟! یان نوسرابوو پەیوەندی بەیەکەوە چییە؟!
بەم شێوەیە پەیوەندی بەیەکەوە هەیە:
لەم چەند رۆژە دەزگای هەواڵگری عێراقی هۆشداری داوەتە پێشمەرگە،
کە پلانێک هەیە بەندیخانەی سناعە لەحەسەکە بشکێنرێ کەنزیکەی ٤ بۆ ٥ هەزار داعشی تێدایە سەرجەمیشیان بگوازرێنەوە عێراق وسنوری هەرێمی کوردستان بەشی زۆریشیان پلان هەیە ڕەوانەی چیای قەرەچوغ بکرێن بۆیە دەبێ لەئێستاوە ئەوبابەتە زۆر زۆر بەجیدی وەربگیرێ چونکە ئەمە دووەم جارە و سالی ڕابردووش بەندیخانەکە شکێنرا هەندێ داعش هەلاتن بەشیکیان خۆیان گەیاندە چیای قەرەچوغ .
ساڵی پاریش هەمان سیناریۆ بوو هەربۆیە لە رێککەوتی 3/12/2021 وەکو هۆشدارییەک ئەم بابەتەم نووسی و روونم کردەوە کە تا دۆخی شنگال ئاسایی نەکرێتەوە ناتوانرێت جوڵە تیرۆریستییەکانی داعش سنوردار بکرێت، چونکە شنگال بەم دۆخەی ئێستای بووە بە دەروازەی هاوردەکردنی داعش لە سوریاوە و زۆربەشیان دەنێردرێنە ناوچە کوردستانییەکان. ئەمە جگە لەوەی لە کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و شاندی یاوەری کە لە رێککەوتی 7/12/2021 سازکرا ئەم بابەتەم وەکو خۆی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەگەل حکومەتی ناوەند هەوڵی زیاتر بخەنەگەر بۆ پەلەکردن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال.
* ئەندام لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
22/1/2022