به‌داخه‌وه نووسەر و مامۆستای زانکۆ دکتۆر سەلام ناوخۆش نوسه‌رى فەرهەنگی ئۆکسفۆردی (ئینگلیزی - کوردی) دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/12/2021 له شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
دواى ئه‌وه‌ى سێ هەفتە لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بوو، به‌داخه‌وه ئه‌مرٍۆ د. سەلام ناوخۆش کۆچی دواییکرد، ئه‌گه‌رچى لە کۆرۆناش چاکبووەوەیه‌وه، بەڵام کاریگەریی ڤایرۆسەکەی هەر لەسەر مابوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى هەوکردنی سینگى.
سەلام ناوخۆش مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانکۆی سەلاحەددین بوو، دواهه‌مین نازناوى زانستیشى پرۆفیسۆری یاریدەدەر بوو.
د. سەلام ناوخۆش نوسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی 1966 لە گوندی زێبارۆکی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، لەساڵی 1969ەوە هاتوونەتە هەولێر و خوێندنی سەرەتایی لە 1 - 3 لەسەرەتایی زاگرۆس و لە 4 - 6 لەسەرەتایی مەولەوی تەواو کردووە.
ساڵی 1990 بەکالۆریۆسی لە بەشی ئینگلیزی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە. ساڵی 1996 لە هەمان بەشدا ماستەری بەدەستهێناوە. له ساڵى 2001 دکتۆراشی لە زانکۆی مالیزیا لە فەلسەفەی ئەدەب وەرگرتووە.
لەساڵی 1996 هەتا کۆتایی 2003 لەبەشی ئینگلیزی ئادابی دهۆک مامۆستا بووە، لە 2004 تا ئه‌و رۆژه‌ى كۆچى دوایى كرد مامۆستا بوو لەبەشی ئینگلیزی پەروەردەی بنیات زانکۆی سەڵاحەدین.
د.سەلام ناوخۆش زیاتر لە 50 كتێبى لە بوارەکانی زمانەوانی، ئەدەب، فەرهەنگ و مێژوودا هەیە. یەکەم کەس بووە لە کوردستان فەرهەنگی ئۆکسفۆردی (ئینگلیزی - کوردی) نووسیووە، هەروەها چەندین توێژێنەوەی لە بوارەکەی خۆیدا لە گۆڤارە ئەکادیمییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات‌دا بڵاوکردووەتەوە.
به‌ناوى ئینستتیونى په‌ى پرسه و سه‌رخۆشى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى ده‌كه‌ین، جێگه‌ى داخه‌وه كه نوسه‌رێكى دیار و وه‌رگێرێكى به‌توانامان به‌هۆى په‌تاى نه‌گریسى كۆرۆناوه له‌ده‌ستدا، هیواخوازین خواى گه‌وره به‌به‌هه‌شتى شاد بكات و سه‌بورى به كه‌س و كارى بدات.