namamastar.jpg

کەسێتی کورد لەدیدی کوردناسانی روسیا و یەکێتی سۆڤیەتدا، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا

Dec 16, 2021  |   خوێندنی باڵا 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15/12/2021 لە چوارچێوەی کارێکی ئه‌کادیمیدا، له‌ هۆڵى بابان له‌ كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی تێزی نامه‌ى ماسته‌ر (هەردی حەمە سەعید)، بەناونیشانی (کەسێتی کورد لەدیدی کوردناسانی روسیا و یەکێتی سۆڤیەتدا ١٨٥٠- ١٩٣٩) به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنه‌که‌ پێکهاتبو لە بەڕێزان:
پ.ی.د. دلێر ئیسماعیل حەقی شاوەیس - سەرۆک
پ.ی.د سەعید خودێدە عەلۆ- ئەندام
پ.ی.د کامەران محەمەد قادر - ئەندام
پ.ى. د.سوزان كه‌ریم مسته‌فا - ئەندام و سەرپەرشتیار.
دواى گفتوگۆى زانستیانه‌ و وه‌ڵامى توێژه‌ر بۆ پرسیاره‌كان نامه‌كه‌ پاش گۆڕانكاریه‌كى كه‌م به‌ پله‌ى زۆرباشه‌ وه‌رگیراوه‌.