شوان گه‌ردی
سڵاوتان لێ بێت ...
به‌ڕێزان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ( ذه ئه‌میریكه‌ن پرۆسپێكت ) ، بیست رێكخراو یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌كی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی كردووه و تیایدا ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه و به‌ڵگه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه و لینكی راپۆرته‌كه داندراوه ...
و یاداشته‌كه هه‌م گله‌ییه و هه‌م هه‌واڵدانه و هه‌م سكاڵایه ...
كورته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه داوا له په‌رله‌مانتاران و داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ده‌كه‌ن كه به ئه‌ركی یاسایی خۆیان هه‌ڵبستن و نووسیوویانه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌وه ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر مه‌سرور بارزانی وه‌ربگیرێت و ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت ئه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه و ده‌زگایه‌كه بنووسن ... چونكه ئه‌و جۆره راپۆرتانه ئاسایشی ناوه‌خۆ تێكده‌ده‌ن و هاوڵاتیان توڕه و نا ئومێدتر ده‌كه‌ن ... ناوبانگی هه‌رێمیش له‌كه‌دار ده‌كه‌ن ...
جارێ با باسی له‌كه‌داری ناوده‌نگی هه‌رێمی كوردستان له بابه‌ته ده‌ربێنین .. چونكه ناوبانگی هه‌رێم به هۆی شه‌ڕی ناوه‌خۆ و تاڵان كردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و په‌لكێشی دوژمنان و راده‌ستی خاكی هه‌رێم به حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا و هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر دیموكرات و كوشتنی خۆپیشانده‌ر و داخستنی په‌رله‌مان و راكردنی سه‌دان هه‌زار گه‌نج بۆ خاریج و په‌كخستنی ته‌واوی پرۆژه‌كانی خه‌ڵك و زیادكردنی زه‌ریبه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ده‌ماتی خراپی صحه و تربیه و بلدیات و فه‌وتانی ته‌واوی معاره‌زه و خۆخستنه باوه‌شی عه‌ره‌بی شیعه بۆ ده‌ستكه‌وتی پله و پۆستی به‌غدا .... له خوا به‌زیاد بێت له ئه‌وروپا سومعه‌مان زۆر باشتر نییه له سومعه‌ی ( .... ) ... راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و ئاماژه‌یه زۆر به زه‌قی نیشان ده‌ده‌ن له راپۆرته‌كانیان ... تا سنووری ته‌هدید كردنی نه‌مانی كیانی سیاسی به ناوی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌كی تریشه‌وه ره‌خنه‌ی زۆر زۆر توند له دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر قسه‌ی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی .... جا با واز له سومعه‌ی هه‌رێم بێنین ... له‌وه زیاتر سومعه‌ی چیمان بچێت ؟!
به‌ڕێزان ...
خودی یاداشت و سكاڵا و هه‌واڵ دان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان ئه‌رك و مه‌هامی هه‌مووانه ... له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سئوله‌كان ... چونكه باش باش ده‌زانین به‌رپرسه‌كانمان له ئه‌لیفی تاكو یائیان تێوه‌گڵاون له گه‌نده‌ڵی ... بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئاستی خۆیه‌وه كار بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵان بكات وه‌زع زۆر زۆر جیاوازتر ده‌بێت ....
به‌ڵام ....
ئایا پێتانوایه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ئێمه باشتر ئه‌و راپۆرته‌یان نه‌دیتبێت ؟؟ هه‌تا بۆیانی بنێرین !!
و ئایا په‌رله‌مانێك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی به روونی ئیعتیراف بكه‌ن كه هیچ ( هیچ ) ده‌سته‌ڵاتێكیان نییه ... من سكاڵای چی‌یان بۆ ببه‌م ؟؟؟
ئایا داواكاری گشتی ده‌توانێ سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن نفوزی سیاسی و حزبی و ئیداری وه‌ك مه‌سرور بارزانی بجوڵێنێ ؟؟؟ دڵنیان له‌وه‌ی ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن تا سكاڵایان بۆ بنێرن یان گله‌ییان لێ بكه‌ن ؟؟
ئایا ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌توانێ له بابه‌تێكی ئاوه‌ها تحقیق بكات و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی مه‌سرور بارزانی بانگهێشت بكات ؟؟ و رووبه‌رووی تۆمه‌تی بردنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌لایین دۆلاری ئاراسته بكات بێ ئه‌وه‌ی توانای وه‌ده‌ست هێنانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ووڵاتانی تری هه‌بێـت ؟؟؟
ئایا محاكم ده‌توانێ بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات و ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت ئه‌مری قه‌بزی بۆ ده‌ربكات ؟؟؟ ئه‌وه كردیشی ... كێ له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ده‌چێت بۆ نه‌فیز كردنی ئه‌مری قه‌بزه‌كه ؟؟؟ ....
بۆیه ...
قه‌ناعه‌تی شه‌خصی خۆم ئه‌وه‌یه ....
سكاڵا كردن له لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناویان له یاداشته‌كه هاتووه هیچی لێ شین نابێت ... چونكه ئه‌وه‌ش له بیر مه‌كه‌ن ... بابه‌ته‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نییه ... ئه‌وه ئه‌مریكاش تێوه‌ده‌گڵێ ئه‌وه‌ی هاریكاری كردووه بۆ سپی كردنه‌ویه پاره ... ئایا ده‌كرێ ئه‌مریكا له محاكمی كوردستان دادگایی بكرێ ....
توركیا كه حلفی ناتۆیه یه‌ك ( هینی ) خوارد ... له‌و ڕۆژه‌وه لیره‌ی ڕوو له خواره ... و چه‌ندین زه‌ڕبه‌ی ئابووری یه‌ك له دوای یه‌كی پێكه‌وت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ...
بۆیه ... من نایبینم كه هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی هه‌بێت ...
بیرۆكه‌كه ته‌واوه ... به‌ڵام میكانیزمه‌كه‌ی بێ سووده ... بێ نه‌تیجه‌یه ... ئه‌و سكاڵایانه زیاتر له محاكمی ئه‌وروپی كاریگه‌ری زیاتره چونكه زۆربه‌ی به‌رپرسان له خوا به‌زیاد بێت جنسیه‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مریكیان هه‌یه ...
تاكه شت كه دڵخۆشكاره ئه‌وه‌ی كه فێر بین له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌وایی و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری بێ ده‌نگ نه‌بین ...
https://www.facebook.com/shwan.gardi.3/posts/10227445924636031