Haladny.jpg

قوتابیانی زانکۆی سلێمانی خەباتی ئەمڕۆ و دوێنێ یان پێکەوە گرێدا!؟

Nov 23, 2021  |   بیروڕا 

ئەبو بەکر هەڵەدنی

چل ساڵ لەمەوبەر قوتابیانی زانکۆ بۆ ئازادی وسەربەستی بەگژ جەلادەکانی بەعسدا دەچوونەوە،دوێنێش بۆ داواکردنی مافی زەوت کراویان پەنایان بۆ خەباتی مەدەنیانە برەدەوە کەئەم جارەیان دەسەڵاتە گەندەڵە خۆماڵیەکەو بەشێک لەشۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و حازر خۆرەکانی ئەمڕۆ سەرچاوەی ئەم غەدرو ستەمەن کەلەوان وهەموو توێژەکانی تری کۆمەڵگا دەکرێت ،لەجیاتی گێڕانەوەی مافی خوراویان بە شەق ولێدان وگازی فرمێسک ڕێژ وەڵامیان دانەوە.
خەبات بۆ ئازادی چ جیاوازیەکی نیە لەتێکۆشان بۆ دادپەروەری و وکەرامەت ،هەروەک ڕووی ماکیاژ کراوی دەسەڵاتداران دەرکەوت کە چەند بێباک ولوتبەرزن کاتێک بێڕەحمانە دەکەونە وێزەی خوێندکارێکی گیرفان خاڵی.
دەسەڵاتێک هەر ڕۆژەی توێژێکی ئەم گەلە ستەمدیدە نائومێدو بێهیوا دەکات سەرەنجامی خلۆر بوونەوەو تیاچوونە.....
23_11_2021