Hawler.jpg

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (5) پۆست له‌ زانكۆی هەولێری پزیشکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

Nov 10, 2021  |   خوێندنی باڵا 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنج پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێری پزیشکی ڕادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌ینداروێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ بریتین له: ( ڕاگرى کۆلێژی پزیشکی، ڕاگرى کۆلێژى پزیشکی ددان، ڕاگری کۆلێژی پەرستیاری، ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازى و بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی پزیشکی).

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی چه‌ند مه‌رجێكیشی بۆ ئه‌وانه‌ دیاریی كردووه‌ كه‌ بۆ ئه‌م پۆستانه‌ سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌:

-  پێشکەشکار  ده‌بێت هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- ناونیشانى زانستى نابێت لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر بێت.

- خزمەتى لە (١٠) ساڵى زانکۆیى کەمتر نەبێت.

 له‌ كۆتایى راگه‌یه‌نداروه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر كه‌سێك كه‌  داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت و دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/11/17) ڕۆژی چواشەممە دەبێت و پێویستە پوختەى ڕاژەى لە سەرۆکایتی زانکۆ پەسەند بکرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانێت (c.v) و لیستی هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم لەگەڵ (c.v) وپوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.

 زانکۆی پزیشکیی ھەولێر، زانکۆیەکی پزیشکییە لە ساڵى 2005 له‌  شارى هه‌ولێر دامەزراوە، له‌ مانگى  تەممووزی هه‌مان ساڵ بەڕووی خوێندکاران کرایەوە. ئەو کاتەی ئەم زانکۆیە بنیاتنرا، چوار کۆلێژی پزیشکی ھەبوون کە لەلایەن  زاتكۆى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ بەڕێوەدەبران. ئەو زانکۆیە دامەزرا بۆ چاودێریکردنی ئەم چوار کۆلێژە و باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەروەردەی پزیشکی و سیستەمی تەندروستی.