Sirwanbaban.jpg

چارەسەر لە هەولێرە نەک پۆڵەندا..

Nov 10, 2021  |   بیروڕا 

* سیروان بابان

بەشداری ئەو شاندە ناکەم کە بڕیارە بچێتە پۆلەندا...
ئەوەی لەوێ دەکرێت ئەتوانین لە کوردستانەوە زیاتر بکەین و هیچ بارگرانیەکیش دروست نەکەین.
ئەو کۆچبەرانەی لە سەر سنوورەکانن بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت لەئیستادا بگەرێنەوە کوردستان..
ئەمە تەواو
دڵشکاو و بێ ئومێدن..
....
ئەکرێت چی بکەین؟
وەک چارەسەری هەنووکەیی
لەرێی کەناڵی دیبلۆماسی و پەرلەمانتاریەوە قسە لەگەڵ یو ئێن و یەکێتی ئەوروپا بکرێت کە هەرئێستا ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنورن وەک پەنابەر بناسرێن و بدرێنە وولاتانی ئەوروپا..
چارەسەری بنبڕیش ئەوەیە کە:
یاسا سەروەر بێت
عەدالەتی کۆمەڵایەتی
داهاتی ووڵات شەفاف بێت
هەلی کار بۆ گەنجان
دەرچوانی دانەمەزراو دابمەزرێن
بەکورتی شکۆی هاولاتی رێزی بگیرێت..
* پەرلەمانتاری سەربەخۆ