Koya.jpg

به‌هۆى كه‌م ئاوى زانكۆى كۆیه‌ هه‌فته‌یه‌ك پشووى راگه‌یاند

Oct 11, 2021  |   خوێندنی باڵا 

بە هۆى كەم و كوڕیەكانى بەشە ناوخۆیەكان و سەر هەڵدانى چەند گرفتێك بە تایبەتى كێشەى كەم بوونەوەى ئاو زانكۆى كۆیه‌ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك پووشى راگه‌یاند.

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى كۆیه‌، كه‌ ئاراسته‌ى خوێندكارانى كردووه‌، بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك پشووى له‌ زانكۆكه‌ راگه‌یاند، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: " وەك دەزانن زانكۆمان لە ڕۆژى (١٢/ ٩/ ٢٠٢١) تا ڕۆژى (٦/ ١٠/ ٢٠٢١) زۆر بە رێك و پێكى پرۆسەى خوێندن تیایدا بەردەوام بوو، واتە زانكۆى كۆیە پێشەنگ بوو لەم بوارەدا لە دەوام كردن، بەڵام بە هۆى كەم و كوڕیەكانى بەشە ناوخۆیەكان و سەر هەڵدانى چەند گرفتێك بە تایبەتى كێشەى كەم بوونەوەى ئاو، ئەمرۆ رێكەوتى (١١/ ١٠/ ٢٠٢١) ئەنجومەنى زانكۆى كۆیە كۆبونەوەى ژمارە (١) نائاسایى خۆى بە شێوەى ئۆنلاین ئەنجامدا و بریاریدا بە درێژكردنەوەى پشوو (وەستانى پرۆسەى خوێندن و داخستنى بەشە ناوخۆیەكان) تا رۆژى (١٦/ ١٠/ ٢٠٢١) وە چارەسەركردنى كێشەكان".

هه‌ر له‌ راكه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: " ئاگادارى خوێندكارانى خۆشەویست دەكەینەوە لە هەر پێشهاتێكى نوێ دواى ئەم بریارە، وە ئەم پشووە دەستەى كارگێرى و فەرمانبەران و خوێندنى باڵا ناگرێتەوە".