پڕۆسەی خوێندن له زانکۆی سلێمانی لە نێو کەمپەسدا دیاركرا و وابڕیاره رۆژى 16ى ئهم مانگه دەستپێدهكاتهوه.
زانکۆی سلێمانی له ئاگاداركردنهویهكدا بڵاویکردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی سەرجەم بارودۆخەکان بڕیاردرا رۆژی 16/10/2021 پڕۆسەی خوێندن لە نێو کەمپەسدا دەستپێبکاتەوە.
رۆژى چوارشهممه 6/10/2021 ئهنجومهنى زانكۆى سلێمانى له كۆبونهوهى خۆیدا رایگهیاند،: "ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا و بەلەبەرچاوگرتنی سەرجەم بارودۆخەکان؛ ئەنجومەن بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە دەست پێکردنی پڕۆسەی خوێندنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (2021 - 2022) بەشێوەی خوێندنی ناو کەمپەس لە ڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢١) ەوە بەپێی خشتەی وانەکان لە کۆلێجەکانیان".
له ئاگاداركردنهوهكهدا ئهوهش هاتووه: "لەپێناو کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ھەزاران خوێندکاری نیشتەجێبووی بەشەناوخۆییەکاندا و بەردەوامی پرۆسەی خوێندن بەسەرکەوتوویی لەناو کەمپەسدا وڕێگریکردن لەھەر ئەگەرێکی نەخوازراو وەک قۆناغی یەکەم بریاردرا بە: کردنەوەی بەشەناوخۆییەکان لەڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢١)ەوە بەڕووی خوێندکاراندا بەو مەرجە دەبێت؛ کە خوێندکار ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت بەڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان وھەڵگری (کارتی کوتانی کۆڤید-١٩) بێت، ھەر بۆ ئەو مەبەستە وەک ئاسانکارییەک لە ڕێکەوتی (١٢-١٠-٢٠٢١)ەوە ئەو خوێندکارانەی بەشەناوخۆییەکان کە تا ئێستا ھیچ ژەمێکی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەتوانن بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانەوە گشتاندنی پێدەکرێت سەردانی مەڵبەندی تەندروستی زانکۆ لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بکەن؛ یان سەردانی ھەر سەنتەرێکی تری تایبەت بەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن".