Universty.jpg

زانکۆی سلێمانی نرخی خوێندنی پارالێڵی دیاریكرد

Oct 6, 2021  |   خوێندنی باڵا 

زانکۆی سلێمانی نرخی خوێندنی بەپێی سیستمی پارالێڵ بۆ بەیانیان و ئێواران لە سەرجەم کۆلێژەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوکردەوە.

نرخه‌كانى زانكۆى سلێمانى كه‌ دیاركردووه‌، به‌پێى خشته‌یه‌كه‌ و دوای داشکاندنه‌، له‌ خشته‌كه‌دا ناوى سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كان هاتووه‌، كه‌ کرێی خوێندنی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان (5500000) پێنج ملیۆن و پێنجشه‌د هەزار دینارە و بۆ هەر یەك لە کۆلێژی پەرستاری و پزیشکی ڤێتەرنەری (2200000) دوو ملیۆن و دووسه‌د هەزارە بۆ هەر ساڵێکى خوێندن.

راشیگەیاندووە: کرێی خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی (2750000) دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هەزار دینار و ئەندازیاری شارستانی (2200000) دوو ملیۆن و دوو سه‌د هەزار دینار و ئەندازیاری کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو (1750000) یەک ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نحا هەزار دینارە.

 بۆ بینى نرخه‌كان له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كان كلیك له‌م (pdf) بكه‌:


نرخی خوێندنی پارالێڵ له‌ زانکۆی سلێمانى