Lawan.jpg

هەڵبژاردنێکی گەلێک ترسناک..

Oct 4, 2021  |   بیروڕا 

* لاوان عوسمان عەلی

هەموو پێدراوەکان ئێستا ئاماژە بە گەیشتنی ململانێی نێوان لایەنەکانی نێو ماڵی شـیــعیی( ئەوانەی کە هێزی چەکداریان هەیە) بە لوتکە، دەکەن. وا دیارە هەموو دەزانن کە ئەم یاسا نوێیەی هەڵبژاردن سەرەرای بوونی بە تەوقێکی نەجات بۆیان بەڵام بە دیوێکی تردا زیانی پێگەیاندوون! ئاخر ئەو یاسایە وادیارە کە پێش بە خواستی کەسێکی وەکو (موقتەدا) دەگرێت و ناهێڵێت بە جیاوازییەکەی زۆر رکابەرەکانی وە پاش بدات! «یاساکە یاسای کۆمەڵێک کوتلەی بە قوورسایی لێک نزیکە نەک تەفەرودی تاکە کوتلەیەک»!
هەڵبژاردنی ئەمجارە هەر لە ئێستاوە مەلامیحەکانی ترسناکن، بەوەدا کە بەر لە کردنی ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەگەرێکی کراوەیە! هەڵوەشانەوەیەک کە دەرگای هەزار ئاگر بە ڕووی وڵاتدا دەکاتەوە! ململانێکە لەسەر زەعامەت و تەفەرودە لە قۆناغی داهاتوودا. پێشتر بە حوکمی ئامەدەبوونی (سولەیمانیی و موهەندیس) هەر لایەنێک چاوەرێ بوو بزانێت بەپێی ئیستیحقاقی خۆی و مەقاسات و حساباتی ئەو دوو کەسە چەندێک و چی بەردەکەوێت، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە هەموو چاوی لەوەیە ئەمجارە ئەو براگەورەیی بکات و خۆی بەشی لایەنەکان«لەجێی دووانەی غائیب» دابەش بکات. واتە خۆی ببێتە تەوەری دابەشکردنەکە! بۆیە لە یەک کاتدا چەندیین ئەگەری کراوە هەن کە یەک لەوی دی ترسناکترن!

* شارەزای کاروباریی عێراق