موسلیم عه‌بدوڵڵا
مووچەی مامۆستایەکی وانەبێژ، دوای دوو" مانگ خزمەت، تەنها 56 هەزار دینار پاداشتەکەیەتی .
هه‌ر به‌ڕاست ئەو پارەیە شایستەیە بەمامۆستایان ؟؟ مامۆستا ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ناوه‌كه‌ی بێت نه‌ك پیشه و هه‌وڵدانی، ده‌بێت به‌پاداشتێكی شایسته رێزی لێ بگیرێت، نه‌ك به پاره‌یه‌ك كه به‌شی هاتوچۆ و كرێی به‌نزینیشی ناكات!
بەڕاستی بەم شێوەیە پڕۆسەی خوێندن سەرکەوتوو نابێت و مامۆستا ناتوانێت پەروەردەکارێکی سەرکەوتووبێت ، بۆیە دەڵێین کەرتی پەروەردە پێویستی بەبوژانەوە ھەیەو دەبێت خەمی جدی لێبخورێت، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیش چارەسەری قەیرانێکی گەورەی بەردەم پڕۆسەکەیە . ئەمە لەکاتێکدا کەرتی پەروەردە پێویستی بەهەزاران قوتابخانەی تازە و نۆژەنکردنەوەی ھەزارانی ترە . بۆیە بەبوونی ئەم کێشانەو چارەسەر نەکردنیان ساڵ بەساڵ گرفتەکان بارگرانی زیاتر بەدوای خۆیاندا دەھێنن .
تاکەی مامۆستایانی دڵسۆز بەپەروەردەوفێرکردن بەردەوانبن بەم حاڵە، چەندی تر بێنەسەر شەقام و داواکانیان بەرز بکەنەوە و بەنائومێدی بگەڕێنەوە .
خەمخۆری بەچارەسەرە نەک بەڵێن لەدوای بەڵێن
ئاوڕێكی جدی له‌و بابه‌ته بده‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی لێره‌و له‌وێ به هه‌ده‌ر ده‌درێت، لێی بگرنه‌وه‌و له خه‌می په‌روه‌رده‌دا خه‌رجی بكه‌ن.