له زانكۆى كۆیه گفتوگۆی نامەی ماستەرێك به ناونیشانی (پرەنسیپی مافی چارەنووسی گەلان لەنێوان بنەما دەستوری و نێودەولەتیەکاندا) بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30/9/2021 كاژێر (9:30)ى بەیانی له هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی له كۆلێژى یایاى زانكۆى كۆیه گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (گەزەنگ علی عزیز) لەژێر ناونیشانی (پرەنسیپی مافی چارەنووسی گەلان لەنێوان بنەما دەستوری و نێودەولەتیەکاندا) بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیه‌كى زانستیانه، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ماستەرنامەکە و پێشنیاری کرد بەبەخشینی بڕوانامەی ماستەر لە بواری (یاسای گشتی) بە خوێندکار (گەزەنگ علی عزیز).
سایتى ئینستتیوتى په‌ى به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له خوێندكار و مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیار ده‌كات، لێره‌وه‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین له پێناو زیاتر گرنگیدان به ناوه‌نه‌داكنى خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگاكان، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و بابه‌تى زاستى له‌سه‌ریان، سه‌رجه‌م گفتوگۆى ماسته‌ر و دكتۆرا‌كان له زانكۆكانى كوردستان بێوبكه‌ینه‌وه.
لیژنەی تاوتوێ پێکهاتبوو لەم بەڕیزانە:
١- پ. د. همداد مەجید عەلی/ سەرۆکی لیژنە
٢- پ. د. خامۆش عمر عبداللە/ ئەندام
٣- پ. ی. د. شوان عمر خضر/ ئەندام
٤- د. ڕێبوار جەبار شێخە/ ئەندام و سەرپەرشتیار