alihamasalh.jpg

لە وەڵامی شێری موچەدا

Sep 7, 2021  |   بیروڕا 

 

سێزدە ساڵە بەنایاسایی بەناوی بریکاری وەزیر (٤ ملیۆن ٣٣٠ ھەزار) دینار وردەگرێت.. جگە لە موچەکانی دیکەی!

دوو ڕۆژە موچەکەی بڕدڕاوە بەڕاست و چەپدا پەلامار دەدات..

ئەوە جارێکیان شاعیرێکی دیار کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە.. وتبوی : لە ١٥ مانگەوە ھەتا سەری مانگ موچە وەردەگرێت! بەخۆشی دەڵێت ڕەخنەگر!

سێ منداڵی لە دەزگای زانیاریە، کەچی ڕەخنە لەدارو بەرد دەگرێت و بەو تەمەنەوە سەرقاڵی بوختانە! جا بە کوڕەکان و کەسە نزیکەکانت بڵێ کە لە دزەگای زانیارین؛ منەتیان نەبێ چیان لایە لەسەرم بڵاوی بکەنەوە.. جیاوازی ڕاستی و درۆش بەڵگەیە...

بڕینی موچەیەکی نایاسایی کە سێزدە ساڵە دەیخۆی ئەمەی دەوێ!

ئەوە جارێک ھونەرمەندی میلی ھەژاری ڕۆژھەڵات وتبوی: ئێران چی لە من و موعینی ئەسفھانی دەوێ!

شێری موچەش دەڵێ: حکومەت چی لە من و ملازم عومەر و ئازادی سەگرمە دەوێ!

جارێ کێ دەڵێ: ملازم عومەر وەک تۆیەو جەبار فەرمانیش وەزیر بوە بە ھەڵە بڕدڕاوەو چاک دەکرێت، بەڵام تێکڕای موچەی خانەنشینی پلە باڵای شایستەش کەمکراوەتەوە..

ئەوەی پێشمەرگەی دێرین بێت کەسوکارەکەی بەیاسا موچەیەکی شایستەی پێشمەرگەی دێرینی دەبێت پێدەدرێت..

دەزانی جیاوازی من و تۆ چیە!

من بەیاسا دەتوانم بە پەرلەمانتار خانەنشین ببم( وەک موچەی وەزیرە) و ڕەتمکردەوەو خۆمم بە شایستەی نەزانی! بەڵام تۆ سەعاتێک بریکاری وەزیر نەبووی لە ھیچ وەزارەتێک لات ئاسایە موچەی بریکاری وەزیر وەربگریت!