Dr.Karim.jpg

ئایفۆنی ١٣ و کتێبەکانی کتێبخانەکانمان

Sep 29, 2021  |   بیروڕا 

د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى

یەکێک لە خوێندکارەکانم پەیوەندی پێوە کردم ناوی ژمارەیەک خوێندکاری دامێ کە لە ئەم سێ رۆژەی رابردوو ئایفۆن ١٣ بە ١٦ گەڵا کریوە کە نزیکەی ٢٤٠٠٠٠٠ دوو ملیۆن و چوار سەد ھەزار دیناریان پێداوە ، لە کاتێکدا کە خوێندکاری کۆلێژە پار ساڵ و پێرار بەشداری خوێندنی ئەلکترۆنی نەدەکردو دەیوت توانای کڕینی مۆبایلم نیەو ئامادە نەبوو یەک کتێبی زانستی بۆ خۆ رۆشبیرکردنی خۆی بکڕێ، دەبێت پاشەڕۆژی ئەو نەتەوە چی بێت کە خوێندکاری زانکۆکەی ئەوە بیرکردنەوەی بێت و زۆرینەی ھاووڵاتیانی نۆرە بۆ کڕینی ئەو مۆبایلە گرانبەھایە بگرن و کتێبەکانی کتێبخانەکانیش کەس بەلایدا ناچێت.