ALI.jpg

گەڕانەوە بۆ نەریتە کۆنەکەیان

Sep 29, 2021  |   بیروڕا 

عەلی حەمەساڵح - ئەبوبەکر هەڵەدنی

عادت حليمة الى عادتها القديمة!!؟؟
دوای سی ساڵ لە حوکمڕانی ھەردوک باش دەزانن ئەوەیان پێشکەشی خەڵک نەکردوە دەنگیان بۆ بدات، بۆیە پارەی میللەت و ھێزی ئەمنی و سەربازی و فەرمانگە و پۆستی گشتیش دەخەنە خزمەت ساختەکاری، ھەر بە ساختەکاریەوە ناوەستن...
هەموو ھەڵبژاردنێک پەنا دەبەنە بەر چەواشەکاری و ترساندنی هاوڵاتیان بەوەی بایەعیتان دەبڕێت و لە وەزیفە دەردەکرێن ودەزانین دەنگتان بەکێ داوە!
لەنوێترین پێشهاتی ئەم هەڵبژرادنەش داوای کارتی دەنگدان لەپێشمەرگەو فەرمانبەران دەکرێت! وفۆرم بەزۆر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکەن کە دەنگ بە کێ دەدەن و کاریگەری دەبێت لەسەر ئایندەتان!
لێرەوە بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەڵێین: گوێ لەم چەواشەکاریانە نەگرن، سەد جار نوسخەی کارتت لێوەربگرن یان فۆڕمت پێبڕبکەنەوە جگە لەخۆت و خوا کەس ئاگای لەوەنیە دەنگ بەکێ دەدەیت.. ئەمە تەنیا پەخشی ترسە..
لە نزیکەی سێزدە ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان وئەنجومەنی پارێزگاکان وشارەوانیەکان دەرکەوت.. کەئەو هاش و هوش وچواشەکاریانە جگە لەدرۆیەک و گوشارێک بۆسەر ویست وئیرادەی هاوڵاتیانی کوردستان ھیچی دیکە نەبوە..
روو لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش دەکەین ئەگەر ئێوە سەربەخۆ و خاوەن بڕیارن فەرموون ڕێکاری پێویست بگرنە بەر لەسەر ئەو هەموو کۆت و بەندەی لەسەر ئیرادەی ئازادانەی دەنگدەر دروست دەکرێت.
28_9_2021