وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕێنمایى وەرگرتنی خوێندكارانى 12ـی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: " وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەكی زانستیی عەدالەت ئامێز و لەسەر بنچینەی كێبڕكێی كۆنمرە لەنێوان تێكڕای قوتابیان دەبێت."
لە بەشێكی ڕێنماییهكهدا هاتووە، كە مەرج نییە هەموو خوێندكارێك كە فۆڕم پێشكێش دەكات، وەربگیرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردووەتەوە كە وەرگرتن لە بەشەكان بە شێوازی وەرگرتنی ناوەندی و بە ئەژماركردنی سیستمی كریدت بۆ هەموو كۆلێژ و بەشەكان جێبەجێ دەكرێت، جگە لە كۆمەڵەی پزیشكی كە خوێندكار مافی وەرگرتنی تەنیا لە یەك شوێن هەیە لە زانكۆ حكومییەكان.
هەموو دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 بە هەردوو خولی یەكەم و دووەمەوە لە یەك پرۆسەدا پێشبڕكێ دەكەن.
بەپێی ئەو ڕێنماییه خوێندنی باڵا، خوێندكارانى بەشی زانستی بۆ پێشكێشكردنی داواكاریی وەرگرتن لە كۆلێژ و بەشەكانی (كۆمەڵەی پزیشكی، ئەندازیاری و زانست) تەنیا دەتوانن نمرەی وانە پەیوەندیدارەكان لە (فیزیا، بیركاری، كیمیا، زیندەزانی و زمانی ئینگلیزی) هەژمار بكەن.
له ڕێنماییهكهدا ئەگەر خوێندكار فۆڕمی پێشكێشكرد و لە هیچ كۆلێژێك یان پەیمانگەیەك ناوی دەرنەچوو، بەهۆی كەمی و نەگونجانی هەڵبژاردنەكانی، ئەوا ناوەندی وەرگرتن هەڵدەستێت بە دابەشكردنی ئەو خوێندكارانه لەسەر ئەو كورسییانەی خوێندن كە لە زانكۆكان بە بەتاڵی دەمێننەوە بە رەچاوكردنی كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو.
بۆ خوێندنهوهوى دهقى ڕێنمایهییهكه كلیك لهم (pdf) بكه:
ڕێنمایى وەرگرتنی خوێندكارانى 12ـی ئامادەیی لە زانكۆ حكومییەكان