* سەرچنار ئەحمەد
سەرۆک و جێگر دانیشتنەکانی پەرلەمانیان وەستاندووە و باسی حەقیقەتی ساختەکارییەکانیان بۆ خەڵک دەکەن!! خەڵک دەزانێ قسەکانیان ڕاستن و دووبارە لەدەمی خۆشیانەوە دەیانبیستنەوە!!
باشترە سەرۆک و جێگر واز لەو قسانەبێنن و لەخەمی دانیشتنە وەستاوەکانی پەرلەماندابن.
چەندین یاداشت و واژۆمان پێشکەش کردوون کە دواترینیان واژۆی 43 پەرلەمانتار بووەو داوامان کردووە کە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان سازبکەن لەسەر پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان و مامۆستایانی واەبێژو فەرمانبەرانی گرێبەست و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن ،بەڵام تائێستا ئامادەنین لەخەمی ئەو سێ چینەدا خۆیان ماندووبکەن و ئاوڕێک لە ژیان و چارەنوسیان بدەنەوە .
نوێنەری ڕاستەقینە دەبێت هەمیشە لەخەمی ڕاستەقینەی هاووڵاتیاندابێت نەک تەنها ئەوەندە کاری پێیان بێت تا دەنگیان بۆبدەن و پاش ئەوە هەر ئاوڕێکیش لەداواکارییەکانیان نەدەنەوە...
* بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو