Wargrtn.jpg

كاتى وه‌رگرتنى خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریكرا

Sep 20, 2021  |   خوێندنی باڵا 

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دەستپێکردن بە وەرگرتنى خوێندکارانى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/9/2021 سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاندووه‌، كه‌ لە سەرەتاى مانگى داهاتوو پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات"

وتیشى "پڕۆسەکە لەدواى رەوانەکردنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەستپێدەکات".

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیکردەوە "ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى خوێندکارانى 12ى ئامادەیى لە 25ى ئەم مانگە رەوانەى وەزارەت دەکرێت".

جەختیشى کردەوە "پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان ماوەى مانگێک دەخایەنێت".