پرۆپۆزه‌ڵى شه‌ش به‌شى زانستى ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه‌یان له كۆلێژه‌كانى زانكۆى گه‌رمیان.
د. فه‌رهاد قادر سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان له راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: پرۆپۆزه‌ڵى شه‌ش به‌شى زانستى ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه‌یان له كۆلێژه‌كانى زانكۆدا، هه‌مو ئه‌و به‌شانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى پێویستى ناوچه‌كه و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ خوێندكار ده‌كرێنه‌وه، هاوته‌ریب به پێویستیه زانستیه‌كانى سه‌رده‌م.
وتیشی: یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ى به‌نیازین بیكه‌ینه‌وه، ژمێریارییه، چونكه بۆ هه‌لى كار له بازاڕدا خواستى له‌سه‌ره، بۆ هه‌ر به‌شێكیش لێكۆڵینه‌وه‌ى ئابورى و زانستى كراوه.
به‌پێى راپۆرته‌كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و به‌شانه‌ى كه له نێو زانكۆى گه‌رمیاندا هه‌ن به‌پێى خواستى بازاڕ نییه، مامۆستایانیش ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه.