Zabang.jpg

ژیانی چەوت بەراستی ناژێندرێت

Sep 19, 2021  |   بیروڕا 

زەبەنگ بەهادین
بانگەشەی هەڵبژاردن لە سیستمی دیموكراتی حوكمداریدا شێوازی پەسەند كراو مافی یاسای تاكەكان و حزبەكانە بۆ نیشاندانی بەرنامە و پرۆگرامی تاكەكان و حیزبەكان هەرەوەها نیشاندانی هێلی كاركردنیانە لە چوار چێوەی هزری تاك و مانفیستی حیزبەكەدا، تۆپیكی ووتارەكەم بە ووتەیەكی تۆدیور ئەدۆر دانا بۆ تێگەیشتن لە بریاردان و بۆ شێوازی بانگەشەی حیزبەكان لە هەرێمی كوردوستان و ماهیەتی راستەقینەی ئەم حیزبانە، ژیانی چەوت بە راستی ناژێندرێت.
ئەو حیزبانەی كێبركێی كورسی پەرلەمانی عێراق دەكەن هەمان حیزب بوون پشتگیری ریفراندۆمیان كرد ئەمە دوالیزمی سەرەتای ئایدیای حیزبییە بەلام ئاخۆ كامیان راستە ئەو ناسیونالیستیەی پێشتر بانگەشەیان بۆ دەكرد یان ئەم فیدرالیەی رادەكەنەوە باوەشی، بێگومان بە تێرامان لە مانفیستێ ئەم حیزبانە دەبینی هیچ كامییان تەنانەت باسی دەولەتی كوردی لە پەیرە و پرۆگرامی حیزبیاندا نییە، تەنها ئەو كاتانە ئەم بابەتە وەك دروشم بەرز دەكرێتەوە كە پێویستیان پێیەتی، ئەمە وەك سەرەتایەك بۆ نیشاندانی سەرجەم دروشمەكانی دی كە بەرزی دەكەنەوە، ئەو ئازادییە بانگەشەی بۆ دەكەن ئەوەیە كە دەبینین لە گرتوخانەكانی بادیناندا لەسەر دەربرینی بیر و رای ئازاد چەند چالاكوان زیاندانی كراون، ئەو هەلی كار و یەكسانییە دەبینی لە هەرێمدا كە هێدی هێدی سیستمی ئابوری دەتوێننەوە لە سەرمایەداریدا.
جیهان گیرۆدەی دەستی فینانسە ئەمان تازە لە رێگەی وەبەرهێنان و بە كەرتی تایبەتكردن دەیخەنە ناو كوردوستانەوە، دەیانەوێت تاك بكەنە كالا و نرخ و قازانجی كۆمپانیاكانی خۆیان بە پێی ئاستی بە كۆیلە بوونی تاكەكان دیاری بكەن، شیواندنی ناوی كاندیدی سەربەخۆ لە ژێر پالپشتی و ماسكی حیزبیدا.
دیموكراتی بە تەنها هەلبژاردن نییە بەلكو شێواز و پێناسەی و پراكتیزەی هەلبژاردنەكەیە، لە ئێستاوە باسی نەهێشتن و داواكردنی نەكردنی تەزویرە تەنانەت لە لایەن سەرۆكی حیزبەكان، دەبێ بپرسین ئەی كێیە تەزویر دەكات ساختەی دەكات سندوقەكان لای كێن دەنگەكان كێ بەیانیان دەكات كێیە رێگا بە دەنگی زیادە و مردو دەدات هەموو ئەمانەمان لە هەلبژرادنەكانی پێشودا بینیوە و برواو متمانە نەماوە، لێرەوە ووتەكەی ئەدۆر دەبەستمەوە بە بابەتەكەوە كاتێك ئەم حیزبانە ژیانیكی چەوت و رەفتاری چەوت و ئاكامی چەوتیان هەبێت ناتوانن بە راستی بژێندرێن.  بە مانا وا باشترە قسە نەكەن و بانگەشەی هەلبژاردن نەكەن چونكە ئەوەی ئاوان بانگەشەی پێوە دەكەن راستییە ئەمە نابێتە خواردنی چەوتی خۆیان دەبێت هەر زوو دوای تەواو بوونی پەرلەمان بیهێننەوە و لە ئێستاشدا كەسی هووشیار ئەو درۆیانەیان لێ ناكرێتەوە، بۆیە مافی تاكە خۆی بریار بدات ئاخۆ بەشداری ئەم شانۆگەرییە دەكات یان نایكات ، بەلام كاتی ئەوە هاتووە بایكۆتیش بكرێتە ئامرازێك و دەسەلات و جیهان تێبگەیەنرێت كە براواو متمانە نەماوەو دەبێت چەوتی بە چەوتی بژێندرێت و راستیش بە راستی.