asoshardi.jpg

‎لەپەرلەمان چی روویدا؟

Sep 19, 2021  |   بیروڕا 

ئاسۆس هەردی

 


‎ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، جگە لە كۆمیدیایەكی بێتام هیچی تر نەبوو. تەنها جەختی لەو راستییە كردەوە كە لە كوردستاندا تەنها دەسەڵات ئەو دەسەڵاتەیە كە هێزی چەكداری لەپشتەو پارەی بەدەستەوەیە. لاوازترین دەسەڵات دەسەڵاتی دامودەزگا یاساییەكان و بگرە هەڵبژێردراوەكانیشە.
‎بێگومان ئەنجامی هەموو ئەمانە
‎ سووك كردن و بینرخ كردنی پەرلەمان و كاری پەرلەمانتارییە. ئەمەش ئامانجێكە لەمێژە كاری بۆ كراوەو بۆی دەكرێت. هەر لەو رۆژەوەی كە چەند چەكدارێك جورئەتیان كرد رێگری لە سەرۆكی پەرلەمانێكی هەڵبژێردراو بكەن و بۆیان بچێتەسەر، ئەم دۆخە چاوەڕوانكراو بوو.
‎ئیدی روون و ئاشكرایە ئەو بەڕێزانە پەرلەمانیان تەنها بۆ چەپڵە كوتان و پیاهەڵدان دەوێ، بۆ نمایش و سەر شاشەیان دەوێ، نەك وەك دامەزراوەیەك كە هاوسەنگی لەنێوان دەسەڵاتەكانی وڵاتدا راگرێ و چاودێر بێت بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێ كردنەوە.