Mohammed.jpg

منداڵەکانتان فێری خوێندنەوە بکەن

Sep 18, 2021  |   بیروڕا 

* د.محەمەد حەسەن

منداڵەکانتان فێری خوێندنەوە بکەن، چونکە گەورەترین سوودی هەیە کەئەمانەن:
۱. وەرزش بەمێشکی منداڵ دەکات وزاخاوی دەدات: ئەمەش زۆرترین یارمەتی خانەکانی مێشک دەدات وپێکبەستی نێوانیان زیاد دەکات.
۲. بیروهزرو بۆچونەکانی منداڵ زۆرگەشەپێدەکات و وادەکات سەرکەوتوو بێ لە هەمووژیانیدا.
۳. زۆرترین چێژ دەبەخشێتە منداڵ بەتایبەت دوای ڕاهاتن لەسەری.
٤. ئاست وتوانای زانستی و ئەکادیمی منداڵ زۆربەرزدەکاتەوە و لە قوتابخانە و وانەکانی سەرکەتوودەبێت.
٥. یارمەتی خەوی ئارام و قوڵی منداڵ دەدات و بەمەش بەرگری لەشی بەهێزدەبێت.
٦. دەربڕین و لایەنی زمانەوانی بەرەوپێش دەبات.
۷. کەسایەتی بەهێز بۆ منداڵ بنیات دەنێ و توانای چارەسەری کێشەکانی دەبێت.
۸. چڕبونەوەوڕۆچون و هۆشیاری منداڵ دەگەیەنێتە ئاستێکی بەرز.
۹. تێگەیشتن وشارەزایی لە ژینگە، دەوروبەر، کەسایەتی ، شوێن و ڕووداوی جیهانی زیاددەکات.
دەکرێ منداڵ لەسکی دایکەوە فێری خوێندنەوە بکرێ و دواتر بەتەواوی ڕابهێنرێ لەسەری، وەک لەوڵاتە پێشکەوتوەکان دەبینرێ، بائێمەش لەڕێگەی منداڵەکانمانەوە دواڕۆژمان بگۆڕین و لەو نەهامەتیە ڕزگارمان بێ کە بەدرێژایی مێژوو پێوەی دەناڵێنین.
* پسپۆڕ(دکتۆرا) لە نەخۆشییەکانی منداڵان