Zanko.jpg

کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکانی هەرێم دیاریكرا

Sep 18, 2021  |   خوێندنی باڵا 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم به‌ میدیاكانى راگەیاند، "بەگوێرەی بڕیار و پرۆگرامی وەزارەتەکەمان تا رۆژی (25)ی ئەم مانگە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."

 دوای ئەوەی دەنگۆی دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڵاوبووەوە، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگه‌یاند، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن رەتدەکەینەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن داوییەتی، تا رۆژی25/9/2021 پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."