سهرچاوهكانى ههواڵ له ئێران ههواڵى بڵاوكردنهوه و بهدهستهێنانى خهڵاتى نۆبڵى ئێرانیان لهلایهن كچه خوێندكارى كورد (مریەم مورادنیا ) بڵاوكردهوه.
بەپێی سهرچاوه ههواڵییهكان (مریەم مورادنیا) لهگهڵ (50) كاندیدی تر بەشداریی بردنەوەی خەڵاتەكەیان كردبوو، بەڵام (مریەم مورادنیا) توانى پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت، كه لە ڕێوڕەسمەکەدا (6) شەش بیرمەندی ناسراوی ئێرانی بەشدار بوون، هاوکات (53) کەسی دیکەش بە شێوەی ئۆنلاین خەڵاتکراون.
خەڵاتی نۆبڵی نوخبەی ئێرانی (ئەلبورز) بەو كەسانە دەدرێت كە لە بواری پزیشكی و پسپۆڕیی پزیشکیدا داهێنانێکی بەرچاو بۆ كۆمەڵگە دێننە ئاراوە.
مریەم مورادنیا، تاكو ئێستاكه (50) وتاری لە بواری پزیشكیدا لە گوڤارە جیهانییەكان بڵاوكردۆتهوه، هاوکات (3) سێ كتێبی پزیشكیشی چاپ كردووه.
خەڵاتی نۆبلی ئێرانی (ئەرلبورز) کە ماوەی 60 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن (حوسێنعەلی ئەلبورز)ەوە دامەزراوە و تا ئێستا چەند هەزار نوخبە و خوێندکاری ئێرانی لە بواری جیاجیادا ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.